كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەكات
پرسەنامە 04:27 PM - 2026-03-06
PUKMEDIA
پرسەنامە
كۆسرەت رەسوڵ عەلی، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و شێخ دلێر شێخ مستەفا دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
برایانی بەڕێزم شێخ جەعفەر و شێخ دلێر شێخ مستەفا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیارو بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری پەروەردە مامۆستا (شێخ حسێن)ی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
مامۆستا شێخ حسێن پیاوێكی تێكۆشەرو پەروەردەكارێكی نیشتمانپەروەر بوو، لەئەركی وەزیفی خۆیدا خزمەتێكی زۆری بواری پەروەردەو فێركردنی كرد، لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر بوو، ژیان و گیانی خۆیان بۆ خزمەتی كوردو كوردایەتی تەرخان كرد، بەداخەوە بۆ ئەم كۆستەو لەدەستدانی.
بۆ ئەم كۆستە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو كەسوكارو برایانی بەڕێزم دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

