ته‌واوی موه‌لیده‌كانی سلێمانی ده‌ستبه‌كاركردن ده‌كه‌نه‌وه
کوردستان 11:52 AM - 2026-03-04
PUKMEDIA
موەلیدەى گەڕەکەکان
له پرۆژه‌ی رووناكییه‌وه رۆژانه چوار سه‌عات كاره‌با ده‌درێت به‌هاووڵاتییان
و حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكانیش بۆ رووناكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان جارێكی دیكه په‌نا بۆ
موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌به‌نه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانی سلێمانیش
ده‌ڵێت: شه‌وی رابردوو هه‌ندێك له موه‌لیده‌كان كاریان پێكراوه‌ته‌وه و ئه‌وانی
دیكه‌ش دوای سیانه‌كردن و دابینكردنی گاز بۆیان كاریان پێده‌كرێته‌وه و پاره‌ی هه‌ر
ئه‌مپێرێكیش كه 7 هه‌زار دیناره له‌هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت.
حاجی فازل سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانی سلێمانی به وێبسایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند: هه‌ندێك له موه‌لیده‌كانی ناو پارێزگای
سلێمانی له دوێنێوه ده‌ستیان به ئیش پێكردنیان بۆ هاووڵاتییان كردوه‌ته‌وه و
كاره‌بای موه‌لیده بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان
له موه‌لیده‌كان هه‌تا ئێستا كاریان پێنه‌كراوه، چونكه خاوه‌ن موه‌لیده‌كان سه‌رقاڵی
دابینكردنی گازن بۆ موه‌لیده‌كانیان و هه‌ندێكی دیكه‌ش له موه‌لیده‌كان سیانهكردنیان
ده‌وێت و هه‌یانه كاتێكی كه‌می پێویسته و سبه‌ی ده‌ست بهكارپێكردنیان ده‌كرێته‌وه
و هه‌شیانه كاتی زیاتریان بۆ چاك كردنه‌وه ده‌وێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه دوو سبه‌ی
كاریان پێبكرێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه: كاتی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له سه‌عات 4ی ئێواره بۆ
سه‌عات 1ی شه‌و ده‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌عات 4ی به‌ره‌به‌یان بۆ 5 و نیوی به‌ره‌به‌یان
ده‌بێت.
ئاشكراشیكرد: پێشه‌كی بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌با بڕی حه‌وت هه‌زار دیناری
عیراقی وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ماوه‌ی 15 رۆژ كارمان به موه‌لیده‌كان كرد،
ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌ژمارده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زیاتر كارمان پێكرد، ئه‌وا
بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك پاره‌ی زیاتر هه‌ژمار ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاتێك كه‌متر
له 15 رۆژ كارمان پێ كرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه زیاد ده‌بێت لیژنه‌ی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی بڕیاری لێده‌دات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، كاره‌بای
24 سه‌عاتی له هه‌رێمی كوردستان نه‌ما به‌جۆرێك هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كان ته‌نها
چوار سه‌عات كاره‌بایان پێده‌درێت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش حكومه‌ت هانای بۆ
موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بردوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه 28ی 2ی 2026 شه‌ڕی نێوان
ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی
كاره‌با راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و
بارودۆخه نائاسایی و شه‌ڕه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا روویداوه، كۆمپانیای داناگاز هه‌نارده‌كردنی
گازی سروشتیی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگرت، به‌و هۆیه‌وه توانای
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌بڕی 2500- 3000 مێگاوات كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌وهۆیه‌وه
كاره‌بای 24 سه‌عاتی له‌ناو پرۆژی رووناكی حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی تێكه‌وت به‌جۆرێك
رۆژانه هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كان ته‌نها 4 سه‌عات كاره‌بایان پێده‌درێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

