سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
عیراق 03:14 PM - 2026-03-02
مەکتەبی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
لەکۆبونەوەیەکی
نائاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا سودانی رایگەیاند: رووبەرووی هەر هەوڵێک دەبینەوە
ئاسایشی وڵات تێکبدات و رێگە
بە هیچ لایەنێک نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکات.
محەمەد شیاع
سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق،
سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد و فەرمانی
بە هێزە ئەمنییەکان کردووە رووبەڕووی هەر هەوڵێک ببنەوە کە ئاسایشی وڵات تێکدەدات و جەختیکردەوە:
رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکانی ناوچەکە بکات، بڕیاری
شەڕ و ئاشتی تەنها لە دەسەڵاتی دەوڵەتدایە.
سودانی ئەوەشی
راگەیاند: حکومەت
پابەند دەبێت بە پاراستنی باڵیۆزخانەکان و دامەزراوە هەستیارەکان و رێگریکردن لە
هەر هێرشێک بۆ سەریان.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە لێکەوتە ئابوورییەکانی شەڕی ناوچەکە کرا و
وەزیرانی پەیوەندیدار پلانەکانی خۆیان بۆ دابینکردنی سووتەمەنی، وزە و ئاسایشی
خۆراک خستە ڕوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

