پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
کوردستان 01:12 PM - 2026-03-02
AFP و لۆگۆی پرۆژەی رووناکی
دۆخی هاوولاتیان لەکاتی نەبوونی کارەبا
لەماوەی 24 سەعاتی
رابردوودا بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی ( سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە) لە
پرۆژەی رووناکییەوە تەنها 4 سەعات کارەبایان پێدراوە، سەرچاوەیەکیش لە کۆنترۆڵی
کارەبای هەرێم دەڵێت: "ئەو بڕە کارەبایەی لەبەردەستدا هەیە بۆ دابەشکردن زۆر زۆر
کەمە"، بەمەش پرۆژەی رووناکیی، تاریکی بۆ هاووڵاتیان هێناوە و خاوەن موەلیدە
ئەهلییەکانیش ئامادە نین کار بە موەلیدەکانیان بکەن.
سەرچاوەیەک لە
کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بۆ PUKMEDIA وتی:
هەرچەندە لەلایەن وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە هیچ لێدوانێک لەبارەی
کەمبوونەوەی دابەشکردنی کارەباوە بۆ راگەیاندنەکان نەدەین، بەڵام ئەو رێژە
کارەبایەی کە لەبەردەستە ئێجگار کەمە و لە 24 سەعاتدا دەتوانرێت تەنها چەند
سەعاتێکی کەم کارەبا بە هاووڵاتیان بدرێت.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، دەشڵێت:
هیچ وادەیەک دیارنییە بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و ئەو
بڕیارە لای وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی کارەبایە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەڕۆژانی رابردوودا وەزارەتی کارەبا
راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر
هەولێر بڕی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا کەمیکردووە، ئەمەش وایکردووە
2500 بۆ 3000 هەزار وات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمببێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبا "دەتوانرێت
لە 24 سەعاتدا 12 سەعات کارەبای نیشتمانی بدرێت بە هاووڵاتیان"، بەڵام لەئێستادا
هاووڵاتیان تەنها چەند سەعاتێکی کەم کارەبای نیشتمانییان لە پرۆژەی رووناکییەوە
پێدەگات کە لەشەو و رۆژێکدا تێپەڕناکات لە 4 سەعات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وڵاتی ئیران کە لەماوەی 3 رۆژی
رابردوودا بە بەردەوامی هێرشی موشەکی و درۆنی لەسەرە هیچ حاڵەتیکی کارەبا بڕین لە
پارێزگاکانی رووینەداوە، هەروەها بەهۆی هێرشەکانی ئێرانیشەوە بۆ سەر وڵاتانی(
کوێت، بەحرەین، ئیمارات، قەتەر، ئیسرائیل، ئەردەن) هیچ کام لەم وڵاتانە دووچاری نەبوونی
کارەبا نەبوونەتەوە، بەڵام هەر لەگەڵ دەستپێکردنی گرژییەکان لەناوچەکە حکومەتی
هەرێم بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا راگرت و لەپرۆژەی رووناکیەوە پارێزگاکانی
تاریک کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

