هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی یەك هێزی پێشمەرگەی یەكگرتوو
کوردستان 11:13 PM - 2026-02-26
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
لەچوارچێوەی هەوڵەكانی چاكسازی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دەسەڵاتی (كارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەكان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەكانی وەزارەتی پێشمەرگە ئیمزا كرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی ڕێكخستن و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ئەمڕۆ، دەسەڵاتەكانی فەرماندەیی دەڤەرەكانی ئیمزاكراوە، بەپێی وتەی حكومەت ئەمە خواستێكی هاوپەیمانان و پێكهاتەكانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێكەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو كارییان بۆیكردووە.
هەر لەوبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ،ئەم بڕیارە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ چەسپاندنی سیستەمێکی سەربازیی یەکگرتوو دێت لەناو هێزی پێشمەرگەدا و بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، فەرماندەی دەڤەرەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا خاوەن دەسەڵاتی دیاریکراو دەبن لە بوارەکانی کارگێڕی، دارایی، یاسایی،ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان. بە پێی ئەم هەنگاوە فەرماندەیی دەڤەرەکان بە شێوەیەکی رەسمی و لەژێر ڕێنماییە یاساییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا کاروبارەکانیان ڕادەپەڕێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

