یەکێتی و مێژووی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفالی یەک لە دۆڵی جافایەتی
کوردستان 09:59 AM - 2026-02-22
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی ئەنفال لە دۆڵی جافایەتی
لەکاتێکدا رژێمی بەعس لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکاندا هەموو توانایەکی
سەربازیی خۆی بۆ لەناوبردنی شۆڕشی کورد تەرخان کردبوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەر توانیبووی لە رێگەی شەڕی پارتیزانی سوپای عیراق تووشی شۆک بکات، تەنانەت نزار خەزرەجی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەوکاتی
عێراق، لە یادەوەرییەکانیدا دان بەوەدا دەنێت کە یەکێتی شێوازی شەڕی گۆڕیبوو و
ناوچەکانی (قەرەداغ، ماوەت، و پێنجوێن)ی کردبووە مەیدانی تێکشکانی تیۆرییە
سەربازییەکانی بەعس.
سەرەتای
شاڵاوەکە و بڕیاری جینۆساید
لە حوزەیرانی
١٩٨٧دا، بە فەرمانی سەدام حوسێن، (عەلی حەسەن مەجید) دەسەڵاتی ڕەهای لە کوردستان
پێدرا. یەکەم بڕیاری مەترسیداری (بڕیاری ٤٠٠٨) بوو، کە تێیدا هەموو گوندەکان کرانە
ناوچەی قەدەغەکراو و فەرمانی "کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک" لەو ناوچانەدا
دەرچوو. ئەم بڕیارە بە مانیفێستۆی دەستپێکی جینۆسایدی گەلی کورد دادەنرێت.
ئەنفالی یەک؛
دۆڵی جافایەتی و بەرگری پێشمەرگە
لەکاتی
دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ئەنفال لە ٢٢ی شوبات تاکو 19ی ئاداری ١٩٨٨، ئەم شاڵاوە بە هێرشكردن بۆ سەر گوندەكانی سەرگەڵو و بەرگەڵوی دۆڵی جافایەتی دەستیپێكرد و لە بنگردەوە بۆ لای رۆژھەڵاتی دەریاچەی دوكان و شارۆچكەی دوكان، لە وێشەوە شارۆچكەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم ھێرشە لەناوبردن و وێرانكردنی 25 بۆ 30 گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیركردنی بارەگاكانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو. ئەم ھێرشە بەربڵاوە سنووری شارۆچكەكانی (سورداش، دوكان، سەرچنار، قەڵاچوالان، چوارتا)ی گرتەوە.
هێزە
بەشداربووەکان: زیاتر لە
٢٠ لیوا، ٧٠ فەوجی جاش و یەکەکانی کیمیایی و فڕۆکەوانی بەشدارییان کرد، كەتێیدا نوێترین چەكی قورس بەكارھێنرا كە بوونە ھۆی وێرانكارییەكی زۆر لەم ناوچانە، لە ئەنجامدا بووە ھۆی وێرانكردی گوندەكانی (قەمچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵەڕووت، قزلەر، قەرەسەرد، ئاسۆس، قەرەچەتان، شەدەڵە، پیرەمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەوشارستێن) ھەروەھا چەندین گوندی تر. ھیچ گوندێك لەم ناوچەیە بێ زیان نەبوو، ئەوانەی مابوونەوە توشی تاڵانكردن بوون و سەرجەمی خەڵكەكەی بەرەو سنوورەكانی ئێران ئاوارە بوون.
بەرگری: پێشمەرگە بۆ ماوەی نزیکەی
مانگێک بەرگرییەکی قارەمانانەی کرد، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە
گوندەکانی (یاخسەمەر، هەڵەدن، و چۆخماخ) و ناهاوسەنگی هێز، سەرکردایەتی
بڕیاری پاشەکشەی دا بۆ پاراستنی ژیانی خەڵک و پێشمەرگە.
چەواشەکارییەکانی راگەیاندنی بەعس
لە ململانێیەکی
میدیاییدا، بەعس هەوڵی دەدا ورەی خەڵک بڕوخێنێت. نموونەی هەرە دیار "عوسمانە
شێتی مالومە" بوو؛ کەسایەتییەکی ناسراو و کەمئەندامی ناوچەکە کە دوای
چۆڵبوونی گوندەکە دەستگیرکرا. ڕاگەیاندنی بەعس بە درۆ بڵاوی کردەوە کە
"سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی"یان گرتووە، لە کاتێکدا ئەو تەنیا
هاووڵاتییەکی بێدیفاع بوو و دواتر هاوشێوەی هەزاران کوردی تر بێسەروشوێن کرا.
ئەنجامە
کارەساتبارەکان
بەپێی
بەڵگەنامەکان و دانپێدانانی تاوانبارانی وەک سوڵتان هاشم، لەم قۆناغەدا زیاتر لە
١٢ هەزار کەس شەهید و بریندار بوون، پشکنینی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەریخستووە کە
زۆربەی قوربانییەکان ژن و منداڵی خوار تەمەن ١٣ ساڵ بوون، کە دوای دەستگیرکردنیان رادەستی نووسینگەی رێکخستنی باکووری بەعس کراون و لەوێوە بەرەو مەرگ براون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

