پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20
میدیاکان
ماستەر و دکتۆرا
بڕیارە رۆژی 3ی5ی2026 پێشکەشکردن بۆ دیبلۆمی باڵا و
ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی 2026-2027لە زانکۆکانی عیراق دەستپێبکات و تاکو 11ی6ی2026 بەردەوام بێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی عیراق مەرج و رێنماییەکان و کاتی پێشکەشکردن بۆ دبلۆمی باڵا وماستەر و دکتۆرا
لە عیراق راگەیاند و لێرەدا بەشێک لە مەرج و رێنماییەکان بڵاودەکەینەوە:
کاتی پێشکەشكردن رۆژی 3ی5ی2026 پێشکەشکردن بۆ دیبلۆمی
باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات و تاکو 11ی6ی2026 بەردەوام دەبێت
کاتی تاقیکردنەوە رۆژی 3ی6ی2026 تاقیکردنەوەی پێشبرکێی وەرگرتن ئەنجامدەدرێت
مەرجەکانی دبلۆمی باڵای یەکساڵەی ئەکادیمی
-بۆ کورسی گشتی لانی کەم نمرەی پێشکەشکار لە
(65) کەمتر نەبێت
-بۆ کورسی گشتی تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە (40)
ساڵ زیاتر بێت
-کورسی گشتی و بەپارە بەردەست دەبن
-دەرچوانی بەشەکانی پزیشکی و ئەندازیاری ئەگەر
لە چارەگی یەکەم بوون لە مەرجی نمرە دەبەخشەرێن
-ئەوانەی لەسەر کورسی بە پارە پێشکەش دەکەن لە
مەرجی نمرە و تەمەن دەبەخشەرێن
مەرجەکانی دبلۆمی باڵای دووساڵە و ماستەر
-بۆ کورسی گشتی لانی کەم نمرەی پێشکەشکار لە
(65) کەمتر نەبێت
-بۆ کورسی گشتی تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە (45)
ساڵ زیاتر بێت بۆ دامەزراو نابێت لە (40)
ساڵ زیاتر بێت
-کورسی گشتی و بەپارە بەردەست دەبن
-دەرچوانی بەشەکانی پزیشکی و ئەندازیاری ئەگەر
لە چارەگی یەکەم بوون لە مەرجی نمرە دەبەخشەرێن
-ئەوانەی پێشتر وەرگیراون خوێندنیان بۆ تەواو
نەکردوە دەتوان دووبارە پێشکەش بکەنەوە تەنها لەسەر لورسی بەپارە
-ئەو فەرمانبەرانەی نمرەیان کەمترە لە (65)
دەتوانن لەسەر کورسی بە پارە تەقدیم بکەن بەو مەرجەی (5)
ساڵ خزمەتیان کردبێت لەسەر دواین بروانامە وەک ئەوەی لە مۆڵەتی خوێندنی عێراقدا
هاتوە بۆ دانەمەزراویش 5 ساڵ خزمەتی کارکردنی هەبێت
مەرجەکانی دکتۆرا
-لانی کەم نمرەی پێشکەشکاری ماستەر لە (70)
کەمتر نەبێت
-تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە (50)
ساڵ زیاتر بێت و بۆ دامەزراو نابێت لە (45)
ساڵ زیاتر بێت و هەڵگرانی نازاناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەر و مامۆستا نابێت تەمەنیان
لە (55) ساڵ زیاتر بێت و پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پرۆفیسۆر نابێت لە (58)
ساڵ زیاتر بێت لەسەر کورسی بە پارە رەچاوی تەمەن ناکرێت
-کورسی گشتی و بەپارە بەردەست دەبن
-ئەوانەی پێشتر وەرگیراون خوێندنیان بۆ تەواو
نەکردوە دەتوان دووبارە پێشکەش بکەنەوە تەنها لەسەر کورسی بەپارە
دامەزراو و دانەمەزراو نمرەی سەروو (65)
دەتوانن لەسەر کورسی گشتی فری تەقدیم بکەن بۆ دبلۆمی باڵای یەکساڵە و دوو ساڵە و
ماستەر
لەسەر کورسی بەپارە رەچاوی تەمەن و نمرە ناکرێت
بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەر بۆ دکتۆراش تەنها رەچاوی تەمەن ناکرێت.
مەرجە کەسی دامەزراو (2)
ساڵ خزمەتی هەبێت لەسەر دواین بروانامە ئەوانەی بروانامەی ماستەریان هێناوە بە بەبێ
درێژکردنەوە و بە پلەی زۆر باشە رەچاوی (2)
ساڵ خزمەت ناکرێت ئەمە تایبەتە بە فەرمانبەرانی عێراق هەرێم ناگرێتەوە
گرێبەست مافی تەقدیمکردنی هەیە بەو مەرجەی ناکۆک
نەبێت لەگەڵ دەوامی شوێنی کارەکەی
مەرجە پێشکەشکار بۆ تقدیمکردن بروانامەی ئینگلیزی
و عربی و کۆمپیتەری هەبێت ئەو بروانامەیە لە ئێستادا بەردەستە پێشکار دەتوانێت لە
رێگەی ئەم وێبسایتەوە ناوی خۆی تۆمار بکات و پێشوەختە تا کاتی کۆتای هاتنی تەقدیمات
ئەو بروانامانە بەدەست بهێنێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

