ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ پرسى بەشەبودجە و چەند پرسێکى دیکە کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:22 AM - 2026-02-11
راگەیاندنى حکومەتى هەرێم
وێنەى کۆبوونەوەیەکى پێشترى ئەنجومەنى وەزیران
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە 11ى2ى2026 ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەى
خۆى ئەنجام بدات و سێ تەوەر
گفتوگۆى لەبارەوە بکرێت و یەکێکیان تاوتوێى دەستنیشانکردنی
بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
بە پێى
راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەری سەرەکی گفتوگۆى
لەسەر دەکرێن و تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بریتییە لە: بابەتی سەرژمێریی
دانیشتووانی عیراق کە لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 ئەنجام درا و بەگوێرەی
راگەیاندراوی رەسمى ئەنجامی سەرژمێرییەکە، رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (جگە
لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم) بەرەسمی بە رێژەی 14.1% دەستنیشان کرا، بەدواداچوونی
ئەنجومەنی وەزیران بۆ پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە ئەنجامی سەرژمێرییەکە بۆ مەبەستی
دەستنیشانکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بە ئەوەش
دراوە: ئەمە سەرەڕای جەختکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی
پێشوەختەی نێوان هەردوو حکومەت بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ.
لە
راگەیەنراوەکەدا هاتووە: تەوەرى دووەم تایبەتە بە، پەسەندکردنی کۆنووسی هاوبەشی نێوان
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای زیندانییانی سیاسیی عیراق لە رێکەوتی
27ی تشرینی دووەمی 2025 کە لەنێوان هەردوولا ئیمزاکرا لەبەر رۆشنایی رەزامەندیی سەرۆکایەتیی
ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (5423) لە 12ی تشرینی دووەمی 2024 تایبەت بە یەکخستن
و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیان و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بۆ دەزگای
ناوبراو پشتبەست بە ماددەی (132)ی دەستوور و یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2025.
ئەوەش خراوەتەڕوو:
لە تەوەرى سێیەمدا بڕیاردان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی تایبەت
بە پارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵییەوە
دابین دەکرێت، لە چوارچێوەی خەرجیی (النفقات الحاکمة) و چارەسەرکردنی پارەی کەڵەکەبووی
پێشوو بۆ ساڵانی (2004-2022) گفتوگۆ دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

