د.یاد نەقشبەندی: لەمانگی یەکی ئەمساڵدا 478 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە
کوردستان 10:36 AM - 2026-02-04د. یاد نەقشبەندی
بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هیوا لەڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا رایگەیاند:
لەمانگی یەکی ئەمساڵدا 478 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە کە 285 حاڵەتیان لەبەشی ناشێرپەنجەیی
نەخۆشییەکانی خوێن دیاریکراون، تۆمارکراوە.
د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هیوا لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەمانگی یەکی ئەمساڵدا 478 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە کە 285
حاڵەتیان لەبەشی ناشێرپەنجەیی نەخۆشییەکانی خوێن دیاریکراون، تۆمارکراوە.
راشیگەیاند: لەئێستادا بیناکەمان شایەنی نەخۆشەکانمان نییە و هیچ
باخچە و پارکێکی تێدا نییە، بۆیە داواکارم لەئەمساڵدا وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی
وەزیران بڕیار لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە بدەن و بەردی بناغەکەی
دابنێن، هاوکات پێویستمان بە کردنەوەی سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەیە
بۆ ئەوەی لەقۆناغێکی سەرەتاییدا نەخۆشییەکە دیاریبکەین، بەوجۆرەش چارەسەرکردن و
چاکبوونەوەی نەخۆشەکە ئاسانتر دەبێت، هەربۆیە هیوادارم بەزوترین کات ئەو دوو
پرۆژەیەمان بۆ جێبەجێبکرێن.
بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی سەرجەم
کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان دەکەم بەتایبەتی خۆبەخشەکان کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە
هاوخەمانە لەگەڵ نەخۆشەکان چارەسەریان دەکەن و رۆژی جیهانی شێرپەنجەش پیرۆز دەکەم
لە نەخۆشەکانمان دڵخۆشم بە تەندروستییەکی باشەوە دەیانبینم، ئەوان پەیامن بۆ ئەوەی
شێرپەنجە یەکاسن نییە بە مردن، هیوادارم لەساڵی نوێدا کەموکوڕییەکانمان چاک بکەین
و ئەمەش بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و سەرەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئومێد دەکەم هاوکارمان بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

