لێزمە باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان 09:50 AM - 2026-02-03
میدیاکان
بارانی بەلێزمە
شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و
کەشناسێکیش رایدەگەیەنێت بڕی بارانبارینەکە لە نێوان 20 بۆ 60 ملیمدایە و لە ناوچە
شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە ڕۆژی3ی2ی2026وە هەرێمی کوردستان،
دەکەوێتە ژێرکاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و هاتنی بڕێک شێیەکی زۆر
لە دەریای سورەوەو کەنداوی عەرەبی یەکدەگرن و شەپۆلی باران بارین چالاک دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لە ناوچە
سنوریەکان بەفر دەبارێت و لە ناوچە
شاخاویەکان بەفرو بارانی دەبارێت.
پەیوەست بەبڕی
پێشبینیکراو، سالار حاجی عەلی ئاماژەی بەوەکرد:بەبڕی جیاواز باران دەبارێت و ڕێژەی
باران لە نێو شارەکان 20بۆ 45ملمە، لە ناوچە شاخاویەکان 30بۆ 60ملیمە، لە ناوچەکانی گەرمیانیش 15بۆ35
ملمە.
وتیشی: شێوازی
ئەم بارینە لە شوێنە دەشتەکان بارانی بەهارە هەورە بروسکەو تاوەباران لەناوچە
شاخاویەکان بەفرو بارانی زیاتر دەبارێت، لە ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، ماوەی
کاریگەری ئەم شەپۆلە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، دواتر کەش و هەوا ئارام
دەبێتەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبونەوە دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

