جێگری سەرۆکوەزیران کارابکەنەوە، ئینجا باسی سەرۆککۆمار بکەن
کوردستان 02:27 PM - 2026-02-02
ئاژانسەکان
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
سەرچاوەیەك لە فراکسیۆنی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەپەیامێکدا وەڵامی چەند بەرپرسێکی پارتی دەداتەوەو دەڵێت:
ئەگەر پەرۆشی خەڵکی کوردستانن، سەرەتا پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران کارابکەنەوە،
دواتر باسی کاراکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار بکەن.
دەقی پەیامەکە..
دەفەرموون یەكەم جار پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی
عیراق كارابكەنەوە، كە لەپشكی ئێوەیە بۆ ئەوەی كێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر
بكرێت، ئەوجا قسە لەسەر کاراکردنەوەی پۆستی
سەرۆككۆمار بكەن.
دوو سەركردەی پارتی، کە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراقن، لەگەڵ سەرنووسەری رۆژنامەیەکی رەسمییان، لە كەناڵەکانی حزبەكەیان، دەڵێن: "بۆیە داوای پۆستی سەرۆككۆماری عیراق دەكەین،
بۆ ئەوەی ئەو پۆستە كارا بكەینەوە".
ئێمەش دەڵێین: ئەگەر راستە پەرۆشن
بۆ خەڵكی كوردستان، دەفەرموون یەكەم جار پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق كارا بكەنەوە،
کە کەسی دووەمی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە لە عیراق، بۆ ئەوەی كێشەی مووچەی خەڵكی
كوردستان چارەسەر بكرێت.
بە واتایەكی دیكە، ئەگەر رۆشنتر بپرسین كەسێك كە
(8) ساڵە وەكو جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق دەسەڵاتی جێبەجێكردنی هەبێت و نەیتوانیبێت
ئەو پۆستە كارا بكاتەوە و كێشەی مووچە چارەسەر بكات، چۆن دەتوانێت پۆستێكی سیادی
باڵاتر كارا بكاتەوەو كاریگەری لەسەر دەسەڵاتی جێبەجێكردن دروست بكات.
سەرچاوەیەك لە فراکسیۆنی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

