محەمەد موسا: پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد لە یەکڕیزیدایە
کوردستان 10:44 AM - 2026-01-20
ئاژانسەکان
محەمەد موسا ئەمینداری گشتی پارتی چەپی کورد لە سوریا
سکرتێری گشتیی پارتی چەپی کورد لە سووریا داوا لە گەلی کورد دەکات، لە بارودۆخی ئێستادا یەکگرتوو بن و پێکەوە بوەستن، جەختیشی لەوەکردەوە کە هاودەنگی نێوان بزووتنەوە و لایەنە جۆراوجۆرەکانی کورد لەڕۆژئاوا و باکوور و باشوور و رۆژهەڵات دەرفەتێکی گەورەیە کە دەبێت سوودی لێ وەربگیرێت و پاراستنی راستەقینەی کورد لە یەکگرتوویی ئەواندایە.
محەمەد موسا ئەمینداری گشتی پارتی چەپی کورد لە سوریا رایگەیاند: ئەمڕۆ زیاتر لە جاران پێویستە گەلی کورد یەکگرتوو بن و پێکەوە بوەستن و بەرگری لە یەکتر بکەن لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکان.
سەبارەت بە فەرمانی ژمارە 13 کە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی کاتی ئەحمەد شەرع ، سەبارەت بە کورد و کولتووری کوردی دەرچووە، موسا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم فەرمانە لە لایەن حکومەتی کاتییەوە بۆ مەبەستی بانگەوازەکە دەرچووە و هیچ شتێکی نوێی تێدا نییە، هەروەها جەختی لەوەشکردەوە مەبەستی سەرەکی دەرکردنی ئەم فەرمانە زیادکردنی ناکۆکی نێوان بزووتنەوە سیاسییە کوردییەکان و دروستکردنی شڵەژان و دووبەرەکییە و راکێشانی هەندێک لایەنە بۆ لای خۆیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

