هەسەدە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی داعشەکان هیچ هەنگاوێکیان نەناوە
کوردستان 07:31 PM - 2026-01-19
PUKMEDIA
ئاڵای سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)
هەسەدە لە
بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بۆ گواستنەوەی دیلەکانی داعش لە زیندانی ئەقتانەوە بۆ
جێگایەکی ئارام، لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیدا بووین، بەڵام هەتا
ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە.
ناوەندی راگەیاندنی
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا
هێزەکانمان لەپەیوەندیدابوو لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی دیلەکانی
داعش کە لە زیندانی ئەقتان لە ڕەقە ڕاگیراون بۆ شوێنگەلێکی ئارام، بەڵام سەرەڕای بەڵێنی
دووبارە، هاوپەیمانی تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی لەو بارەیەوە نەناوە.
ئەوەش دەڵێن: لە میانەی
شەڕ و پێکدادانەکانی بەردەوام لەگەڵ کوتلە لایەنگرەکانی دیمەشق کە هێرش دەکەنە سەر
زیندانەکە، هێزەکانمان بەردەوام بوون لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی زیندانەکە
و رێگریکردن لە تێکچوونی ئەمنی. ئەم پێکدادانانە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم لێدوانە،
بووەتە هۆی شەهیدبوونی نۆ لە چەکدارەکانمان و برینداربوونی ٢٠ کەسی دیکە، پێکدادانەکان
هێشتا بەردەوامن، لەژێر بارودۆخێکی ئەمنی زۆر مەترسیداردا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

