هەسەدە هۆشداری دەدات
کوردستان 03:05 PM - 2026-01-19
ئاژانسەکان
هێزەکانی سووریای دیموکرات
هەسەدە لە هێرشەکانی
حکومەتی سوریا بۆ سەر ئەو زیندانانەی دەستبەسەرکراوی داعشیان تێدایە هۆشداری دەدات
و بۆ رای گشتی رادەگەیەنێت، کە ئاستی هەڕەشەکان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوونە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی
سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: سەرەڕای رێککەوتنی راگەیەندراوی
ئاگربەست و ئەو بەیاننامانەی لەو بارەیەوە دەرچوون، گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق
بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانمان لە عەین عیسا، شەدادێ و رەققە.
ئاماژەی بەوەش داوە: پێکدادانی
تووند لە نێوان هێزەکانمان و ئەو گرووپانە لە دەوروبەری زیندانی "ئەقەتان"
لە رەقە بەڕێوەدەچێت، کە دەستبەسەرکراوانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایە، ئەمەش
پەرەسەندنێکی ئێجگار مەترسیدارەو ئێمە بۆ رای گشتی دووپاتی دەکەینەوە کە ئاستی هەڕەشەکان
بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوونە، لەبەر رۆشنایی هەوڵەکانی ئەو گرووپانە بۆ گەیشتن
بە زیندانەکە و کۆنترۆڵکردنی و ئەو لێکەوتە ئەمنییە مەترسیدارانەی کە رەنگە لێی بکەوێتەوە
و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و رێگا بۆ گەڕانەوەی پشێوی و تیرۆر خۆش بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

