کاروان یاروەیس: لەناو کورد پۆستى سەرۆک کۆمار پشکى یەکێتییە
کوردستان 09:54 AM - 2026-01-05
PUKMEDIA
کاروان یاروەیس ئەندامى خولى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق
ئەمڕۆ 5ى1ى2026 دوارۆژى خۆکاندیدکردنە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لەو بارەیەوە کاروان
یاروەیس رایگەیاند: کورد
پێش هەموو پێکهاتەکانی دیکە واباشە پارێزگاری لەو عورفە سیاسە بکات، کە سێ سەرۆکایەتییەکەی
عیراقی لەسەر دابەشکراوە لەنێوان کورد و شیعە و سوننە، لەناوخۆی کورد پۆستى ناوبراو بۆ یەکێتییە، کە ئەمە
بنەمای سەرەکی سازانە لە عیراق و کورد تەنها بە یەکڕیزی ناوخۆیی و سازان لەگەڵ شیعە
و سوننە دەتوانێ مافە دەستورییەکانی دەستەبەر بکات.
کاروان یاروەیس ئەندامى خولى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە وێبسایتى
رەسمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA ى راگەیاند: ئەمڕۆ سەعات 2:30 دوا وادەی خۆکاندیدکردنە
بۆ سەرۆک کۆمار، ئەم کاتە کەمە ماوە، باشترین دەرفەتە یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدی
یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار رێکبکەون و کورد بەیەک کاندید بچیتە هەڵبژاردنەکەوە.
روونیشیکردەوە: بەمەش ئاسانکاری دەبێت بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی پێکهێنانی حکومەت و
کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسی لە
هەرێم.
ئاماژەیبەوەشدا:
لە جیاتی خەریکبوون بە قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکان، باشتر وایە کار بۆ یەکڕیزی کورد
و خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی نوێ سیاسی لە عیراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی
مووچە و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بکەین.
کاروان یاروەیس
راشیگەیاند: کورد پێش هەموو پێکهاتەکانی دیکە واباشە پارێزگاری لەو عورفە سیاسە
بکات، کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراقی لەسەر دابەشکراوە لەنێوان کورد و شیعە و سوننە، لەناوخۆی کوردیش بۆ یەکێتی
نیشتمانیی کوردستان، کە ئەمە بنەمای سەرەکی سازانە لە عیراق و کورد تەنها بە یەکڕیزی
ناوخۆیی و سازان لەگەڵ شیعە و سوننە دەتوانێ مافە دەستورییەکانی دەستەبەر بکات.
لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق لە رۆژى 30ی12ی2025، لە گەڕی سێییەمدا، ئەنجومەنەکە
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکەی یەکلایی کردەوە، بەمەش دەستەی سەرۆکایەتی
هەڵبژارد، کە پێکدێن لە هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان
جێگری دووەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق.
دوای دەستبەکاربوونی دەستەی سەرۆکایەتی، ئەنجومەنەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ
دەرگای خۆکاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کردەوە و ئەمڕۆ کۆتا رۆژى خۆکاندیدکردنە.
جێى ئاماژەیە پۆستى سەرۆک کۆمار لە عیراقدا پشکى کوردە و لەناو کوردیشدا
پشکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

