شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:07 AM - 2025-12-30
گەلی کوردستان
دیمەنی بەفر لە گوندی بارێ
لەئێوارەی سبەینێوە قۆناغی دووەمی شەپۆلێکی بەفر و باران
روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و پێشبینی بارینی رێژەیەکی زۆر
لە بەفرو باران دەکرێت و شەپۆلەکە چەند رۆژێک دەخایەنێت.
ئاراس جەبار
شارەزای کەشناسی رایگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوودا بەفر و بارانی باش
لەناوچەکانمان باری و لەماوەی قۆناغی یەکەم و دووەمی ئەم زنجیرە دابەزینەی بارستە
هەواکانی جەمسەری باکور کە بووە هۆی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەکی درێژخایەن لە
دەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ناوچەکانمان و بەفر و بارانی باش باری، هەربۆیە وەک
پێشبینیمان کردبوو ئەم مانگە مانگێکی باش و باراناوی بوو، بەجۆرێک لەسەرجەم
ناوچەکانی کوردستان بڕی پێویست باران و بەفرباری و وشکە ساڵی چەند ساڵەی رابردووی
کۆتای پێهێنا، هاوکات مانگەکانی داهاتووی ئەم وەرزەش پێشبینی بارینی بەفر و بارانی
زیاتری تیا دەکرێت و رێژەکان زیاتر بەرزدەبنەوە.
راشیگەیاند: کاریگەری
ئەم شەپۆلە سەرمایەی ئێستا هەیە لەسەر ناوچەکەمان سبەینێش بەردەوامی دەبێت و پلەکانی
گەرما بەنزمی دەمێننەوە لەگەڵ بەردەوامی دیاردەی شەختە، هەربۆیە داوادەکەم
هاووڵاتیان ئاگاداربن و سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن، چونکە لەم کاتەدا رێگاکان
بەستوون و مەترسی خلیسکان و لێکەوتنەوەی رووداوی نەخوازراویان هەیە .
ئاراس جەبار ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئێوارەی سبەینێوە 31ی12ی2025 قۆناغی کۆتایی ئەم شەپۆلە
دەستپێدەکاتەوە و جارێکی دیکە شەپۆلێکی مامناوەند بۆ چڕی بەفر و بارانبارین
لەدەریای ناوەراستەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵ هاتنەوەی بارستە هەوایەکی
سارد کە ئەمجارە بارستە هەواکە کەمتر ساردە بەراورد بە قۆناغی پێشتر و سەرەتای
کاریگەرییەکانی لەسنوری پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات و پاشان لە بەرەبەیانی رۆژی
پێنجشەمەوە 1ی1ی2026 درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای
هەولێر بەتایبەت ناوچە سنورییەکان و دواتر لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیەوە 2ی1ی2026
کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و
هەڵەبجە بەرێژەی باش ومامناوەند دەگرێتەوە و بەلاوازیش سنوری پارێزگای کەرکوک و
ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە و لەسنوری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر ئەگەری بارینی
بەفری تەواو دەبێت، تەنها لەناوچە شاخاوییەکان لە بەرزی 800 بۆ 1000 مەتر زیاتر
لەئاستی رووی دەریاوە لەخوار ئەو بەرزیەش بەفر و بارانی تێکەڵ یان تەنها باران دەبارێت
و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین لەبەرزی 1000 مەترەوە بەفر بارینی
تەواو دەبێت واتا لەناو شارەکان پێشبینی بەفر بارین ناکرێتەوە، بەڵام ئەگەری
بارینی بارانێکی زۆر دەبێت.
راشیگەیاند:
هاوکات لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کاریگەری هەوا ساردەکە کەمتر دەبێت و
لەناوچە شاخاوییەکان لەبەرزی 1200 بۆ 1300 مەترەوە بەفر دەبارێت لەسەنتەری
شارەکانیش بارانی باش و مامناوەند دەبێت واتە شەپۆلی ئەمجارە بۆ ناوچە شاخاویە
بەرز و سنورییەکان هەر بەسەرمای بەهێز و بەفری چڕ بەردەوامی دەبێت، بەڵام لەناوچە
نیمچە شاخاوییەکان و نزمەکان بە پێچەوانەوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و
ئەمجارە ئەگەری بەفربارین لاوازدەبن.
ئەو شارەزایەی
کەشناسی روونیشیکردەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی شەمە 3ی1ی2026 بەیەکجاریی کۆتایی بەو
شەپۆلە چەند رۆژییە دێت و کەشوهەوای ناوچەکە جێگیر دەبێتەوە و تا رۆژی 10ی1ی2026 پێشبینی
هاتنی باران و بەفری نوێ ناکرێت و بەدرێژای ئەو ماوەیەش ناوچەکە لەژێر کاریگەری
بەرزەپاڵەپەستۆیەکدا جێگیر دەبێت .
رێژەی
پێشبینیکراوی بەفر و باران لە قۆناغی کۆتایی ئەم شەپۆلەدا
ناوچە
شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی راپەرین و سۆران ئەگەری
بارینی 40 - 60 سم بەفری نوێ دەبێت و لەگەڵ بارینی 30 تا 70ملم باران لەسەنتەری
شارەکان و ناوچە نزمەکان .
ناوچە شاخاوییە
بەرز و سنورییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری بارینی 10 - 25سم بەفری نوێ
دەبێت، لەگەڵ بارینی 10 - 20 ملم باران لەسەنتەری شارەکان و ناوچە نیمچە شاخاوییەکان .
سنوری پارێزگای
کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری بارینی 4 - 12 ملم باران دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

