هەیبەت حەلبوسی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا
عیراق 04:31 PM - 2025-12-29
PUKMEDIA
هەیبەت حەلبوسی
پاش سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە 309
کاندیدی دەرچوو بەشداربوون، لەیەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنەکەدا هەیبەت
حەلبوسی بەزۆرینەی رەها وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی هەیبەت حەلبوسی لە کاتێکدایە کە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا موسەنا
سامەرائی رکابەری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کشانەوەی خۆی
راگەیاند و بەمەش ماڵی سوننە زیاتر یەکخرا، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
هەیبەت حەلبوسی بە 208 دەنگ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنەکەی وەرگرت و پێش رکابەرەکانی
سالم عیساوی و عامر عەبدولجەبار کەوت، لەکاتێکدا دوو رکابەرەکەی ژمارەیەکی زۆر کەم
دەنگیان هێناوە.
بەپێی ماددەی 55ی دەستوری هەمیشەیی عیراق پێویستە سەرۆکی پەرلەمان
بەزۆرینەی رەهای ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، واتە نیوە + 1ی دەنگی ئەندامانی
ئەنجومەنەکە، کە 165 دەنگ دەکات بەدەست بهێنێت، هەروەها بۆ هەڵبژاردنی جێگرانیش
پێویستە بەهەمان میکانیزم هەڵبژێردرێن.
هەیبەت حەمەد عەباس حەلبوسی لە ساڵی 1980 لەدایکبووەو بڕوانامەی ماستەری لە زانستە سیاسییەکاندا هەیە و لە ئێستادا دیارترین سەرکردەی حزبی تەقەدوومە.
لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا لە پارێزگای ئەنبار زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوەو یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی محەمەد حەلبوسی.
لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە بووەو لە خولی پێنجەمیشدا سەرۆکی فراکسیۆنی تەقەدووم بووە.
هاوکات لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنەکەشدا زیاتر لە 51 هەزار دەنگی بەدەستهێناوەو ئەمڕۆش لەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا بە 208 دەنگ بووە سەرۆکی خولی شەشەمی ئەنجومەنەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

