کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16
PUKMEDIA
کەشی تەم
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی
داهاتووی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی
لە هەندێ ناوچە تەمێکی چڕ دەبێت و لە سنووری پارێزگای دهۆکیش ئەگەری نمە بارانی
کەم و بارینی بەفر لە سەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ
16ی12ی2025، ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی لە هەندێ ناوچە تەمێکی چڕ دەبێت،
پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری کەم دەبێتەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی
ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت بە درێژای کاتەکان، لە سنووری پارێزگای هەولێر
تاکاتەکانی نیوەڕۆ تەم دەبێت، پاشان لە گەڵ هاتنی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی
لاوازی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر سنووری پارێزگای دهۆک کەشی ئەو پارێزگایە و ناوچە
شاخاوییەکانی بەردەوام هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی کەم و بارینی بەفر لە سەر
ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە ڕوو لە ناوچە شاخاوییە
سنورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات بەردەوام
دەبێت تا کاتەکانی شەو.
پەیوەست بە پلەکانی گەرماش، کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ،هەروەها مەوداى بینین 4-6 کیلۆمەتر دەبێت و لە کاتی تەمدا لە نێوان
2-3 کیلۆمەتر دەبێت.
پەیوەست بە پێشبینیەکان
بۆ سبەى چوار شەممە 17ی12ی2025، کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات: ئاسمان نیمچە هەور
دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان . لەسەنتەری پارێزگاکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت
بەگشتی، هەروەها لە بەرە بەیانی زوو ئەگەری بەفرێکی کەم لە سەر ناوچە شاخاویە
سنوورییەکان هەیە .
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13
پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12
پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی
سیلیزی
زاخۆ :13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14
پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی
سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی
سیلیزی
ئامێدی: 9پلەی
سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

