دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەندکرد
عیراق 01:48 PM - 2025-12-14
PUKMEDIA
بینای دادگای فیدراڵی
ئەمڕۆ یەک شەممە 14-12-2025
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ئەنجامی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندكرد، بەمەش وادە دەستورییەكان بۆ دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، پاشان هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو دواتریش متمانەبەخشین بە حكومەت دەستپێدەكات.
ناوەندی راگەیاندنی
دادگای فیدراڵی لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاند: دادگای
باڵای فیدراڵی لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا بەئامادەبونی سەرۆکی دادگا دادوەر مونزیر
ئیبراهیم حەسەن و سەرجەم ئەندامانی، ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقی پەسەندکرد.
ئاماژەی بەوەشکراوە،
دادگای فیدراڵی لە کاتی پێداچوونەوە و وردبوونەوە، بۆی دەرکەوتووە کە پرۆسەی دەنگدانی
گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرجەم مەرجە دەستووری و یاساییەکانی
خۆی بەدیهێناوەو هیچ پێشێلکارییەکی نەکردووە، بۆیە بە پشتبەستن بە بڕگەی حەوتی ماددەی
(93)ی دەستوور دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی
گشتی.
دادگا بڕیاریشیدا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی حکومەت لەو پەسەندکردنە ئاگادار
بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

