عەتا محەمەد: قۆناغ بە قۆناغ ژیان لە چەمچەماڵ ئاسایى دەکرێتەوە
کوردستان 10:56 AM - 2025-12-13
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
وێنەى کۆبوونەوەیەک لە چەمچەماڵ
رەوشى زیانلێکەوتوانى قەزاى چەمچەماڵ و شارەکە بە گشتى قۆناغ بە قۆناغ
ئاسایى دەکرێتەوە و لێپرسراوى نوسینگەى جێگرى سەرۆکى حکومەتیش دەڵێت: بارودۆخەکە
لە چەمچەماڵ ئاسایى بووەتەوە، دابەشکردنى خۆراک و پێداویستى تەندروستى و کەلوپەلى ناوماڵ
بەسەر زیانلێکەوتوواندا بەردەوامى هەیە.
عەتا محەمەد لێپرسراوى نوسینگەى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى
حکومەتى هەرێم، روونیکردەوە: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ ئاسایى کردنەوەى ژیان
لە قەزاى چەمچەماڵ و تیمەکانى پاکردنەوە و دابەشکردنى پێداویستى بە بەردەوامى لە
کاردان و قۆناغ بە قۆناغ ژیان لە قەزاى چەمچەماڵ ئاسایى دەبێتەوە.
راشیگەیاند: لە ئێستادا لە چەمچەماڵ پێدانى ئاو و کارەبا ئاسایى بوەتەوە و
هاوکات رێکخراوەکانیش وردە وردە لە رێگەى تیمەکانمانەوە هاوکارییەکان دەگەیەننە
زیانلێکەوتوان ئەمە جگە لەوەى لیژنەیەکمان بۆ چاککردنەوەى رێگاکانى گوندەکانى
سنورەکە پێکهێناوە و لە هەوڵى کردنەوەى ئەو رێگایانەن کە بەهۆى لافاوەکە داخراون.
سەبارەت بە بارودۆخى ئەمنیش لە قەزاکە لێپرسراوى نوسینگەى قوباد تاڵەبانى،
رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەى دوێنێ چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و
بەداخەوە سێ کارمەند بریندار بوون، کە تەندروستى کارمەندێکیان ناجێگیرە، بەڵام
تەقەکەرەکان دەستگیرکراون و رووبەڕووى یاسا کراونەتەوە و هاوکات لە ئێستادا بارودۆخى ئەمنى قەزاکە زۆرباشە و خۆمان
و تیمەکانمان بە بەردەوامى لەگەڵ خەڵکى لێقەماى چەمچەماڵدا دەمێنینەوە تا ئەو
کاتەى بارودۆخەکە بەتەواوى ئاسایى دەبێتەوە.
هەر لەو بارەیەوە شاهۆ عوسمان جێگرى پارێزگارى سلێمانى بە PUKMEDIA راگەیاند:هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ دووبارە
نەبوونەوەى ئەو رووداوە نەخوازراوەى لە چەند رۆژى رابردوودا لە قەزاى چەمچەماڵ
روویدا کردووە، کە زیانى ماددى و گیانى لێکەوتەوە، هاوکات لیژنەیەکیش پێکهێنراوە
بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و کەمتەرخەمان سزا دەدرێن، چونکە قوباد تاڵەبانى جێگرى
سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران، زۆر جدییە لەسەر ئەو بارودۆخەى لە چەمچەماڵ روویداوە و
تەئکید دەکاتەوە، کە پێویستە کەمتەرخەمان سزا بدرێن.
راشیگەیاند: دەستى هاوکارى لە هەمو لایەکەوە گەیشتووەتە چەمچەماڵ و سەرجەم
فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاى سلێمانیمان خستوەتە خزمەت چەمچەماڵ و وەک یەک
تیم لەگەڵ خۆبەخشەکان و هێزە ئەمنییەکان بۆ ئاسایى کردنەوەى بارودۆخەکە لە
چەمچەماڵ کاردەکەین.
راشیگەیاند: هەرچەندە کارەساتەکە سروشتى بووە، بەڵام کەمتەرخەمى هەبووە و بێگومان
ئەنجامى لێکۆڵینەوە لەو کارەساتە دەدەینە قوباد تاڵەبانى، بۆئەوەى کەمتەرخەمان رووبەڕووى یاسا بکرێنەوە و
سزا بدرێن، هاوکات لە ئێستادا لە چەمچەماڵین بۆ ئەوەى رێگاى گوندەکانى سنورەکەش
بکەینەوە و ژیان لە قەزاکە ئاسایى بکەینەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژى سێشەممە 9ى12ى2025 لافاو لە قەزاى چەمچەماڵ روویدا
و زیانێکى زۆرى ماددى و گیانى لێکەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان ماڵ ئاو چووە ناو
ماڵەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

