مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری: هیوادارین بەگیانی نەتەوەیی و نیشتمانیی بۆ یەکڕیزی هەنگاوبنێین
کوردستان 12:46 PM - 2025-11-14
PUKMEDIA
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ یادى 241 ساڵەى بونیادنانى سلێمانى پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە، کە گەلەکەمان لە بەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگاریی و پێشهاتدایە، هیواداراین هەموولایەکمان بە گیانی نەتەوەیی و نیشتمانیی هەنگاوبنێین بۆ یەکڕیزی نیشتمانیی و بە پێکەوەییمان، خزمەتی گەلەکەمان و هەرێمەکەمان بکەین .
دەقى پەیامەکە:
لەیادی 241 ساڵەی بوونیادنانی شاری شاران، سلێمانیە حەیاتەکە لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هەموولایەک دەکەین و هیوادارین ئەم رۆژە ببێتە مایەی هاندانی زیاتر بۆ خزمەتکردنی سلێمانی ئازیز .
سلێمانی پێگە و مەزنیی و ناوناوبانگی لە رووداوە مێژوویی، سیاسی، کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێکە لە شانازییەکانی گەلەکەمان و بە تەمەنێکی کەمەوە، لە پێشەوەی گۆڕانکارییەکاندا بووە و قەڵەمڕەویی سیاسی ، ئەدەبی ،هونەری ، فەرهەنگی ، کولتووری و شۆرشگێڕیی ،وای کردووە ببێتە شارە حەیاتەکە .
ئەمڕۆ لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە، کە گەلەکەمان لە بەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگاریی و پێشهاتدایە، هیوادارین هەموولایەکمان بە گیانی نەتەوەیی و نیشتمانیی هەنگاوبنێین بۆ یەکڕیزی نیشتمانیی و بە پێکەوەییمان، خزمەتی گەلەکەمان و هەرێمەکەمان بکەین .
بەدڵنییاوە مەزنی سلێمانی، شارەکەی شێخی نەمر و پیاوچاکان و شەهیدان و مێژووکەی بەرپرسیارێتیمان زیاتر دەکات، کە لە ئاست گەورەیی خەڵکە خۆشەویستەکەیدا بین و بە خزمەتی زیاتر مافی ئەم گەورەییەی شاری شاران بدەینەوە .
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

