رێبوار تەها: من ناچمە بەغداد و خزمەتی کەرکوک دەکەم
کوردستان 04:17 PM - 2025-11-13
PUKMEDIA
پارێزگاری کەرکوک
پارێزگاری کەرکوک
رایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک ناچێتە بەغداد و بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی شاری
کەرکوک و تەواوی پێکهاتەکانی ناوی.
رێبوار تەها، پارێزگاری
کەرکوک رایگەیاند: دوای ماندوبوونێکی هەرەوەزی هەموو ئەندامان و کادران یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت و ئەمەش نیشانەوەی ئەوەیە کە خەڵک
باوەڕییان وایە یەکێتی لەهەر شوێنێک هەبێت خزمەت و چارەسەرکردنی کێشەکان لەوێیە،
هەروەها من زۆر سوپاسی پێکهاتەکانیش دەکەم کە متمانەیان پێدام و رایدەگەیەنم کە من
ناچمە بەغداد و بەردەوام لە خزمەتی کەرکوک و تەواوی پێکهاتەکانی ناوی.
ئاماژەی بەوەشکرد: زۆر
سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەکان و تەواوی ئەو کەسانە دەکەم کە لەم هەڵبژاردنەدا رۆڵی
کاریگەرییان هەبوو بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە ئارامی و دیموکراسی بەڕێوەبچێت و لەمەودووا
بەشێوازێکی نوێ و باشتر خزمەتی خەڵکی کەرکوک دەکەین بەهۆی ئەوەی هەموو کەرکوکییەکان
منیان قەرزاربار کرد بە متمانەکەیان، هەروەها ئێمە وەک یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا
ژمارەی دەنگەکانمان لە سێ کورسییەوە کرد بە چوار کورسی، بەڵام برادەرانی پارتی
لە دوو کورسیەوە ژمارەی کورسییەکانیان بوو بە یەک کورسی و هیوادارم بە سیاسەتی خۆیان
لە شارەکە بچنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

