مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06
PUKMEDIA
مەکتەبی سکرتاریەت
مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر، لە دوو سەردانی جیادا هەریەک لە
سەرکردە و سیاسەتمەدار و تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد (عەدنان موفتی و مامۆستا
چەتۆ حەوێزی) یان بەسەرکردەوە و رایانگەیاند: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورە
و بەنرخن.
ئەمڕۆ 6ی 11ی 2025 ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک
مام جەلال لە شاری هەولێر سەردانی هەریەکە لە عەدنان موفتی و مامۆستا چەتۆ حەوێزییان
کرد و رایانگەیاند: ئەو دوو تێکۆشەرە دوو سەرکردە و سیاسەتمەداری گەورەی گەلی کورد
و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێدا
رەگ و ریشەیان بە بەهێزی داکوتاوە و بە مەچەکێکی قایم و پڕ لە وزەی بەرخۆدان و شۆڕشیان
کردووە.
ئاماژەیان
بەوەشکرد: ئەمەش مایەی شانازی و پێزانینمانە و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتیمانی
کوردستان سەرمایەیەکی گەورە و بەنرخن و رەنج و ماندوبوونیان لە مێژوودا بە گەورەیی
تا کۆتایی لەلامان دەمێنێتەوە.
لە سەردانەکەدا
هەریەکە لە عەدنان موفتی و مامۆستا چەتۆ حەوێزی سەردانیکردنەکەیان بەرزنرخاند و
داوایانکرد بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران و خەباتگێڕانی کوردایەتی بایەخی زیاتری
پێبدرێت کە ئەمە لە ئاکار و رێبازی سەرۆک مام جەلال ـوە سەرچاوە دەگرێت و
جۆشدانەوەیەکی زیاتری یەکێتیی بوونیشە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

