ئیدانه‌ی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سه‌ر میدیاكانی سلێمانی ده‌كرێت
کوردستان 04:20 PM - 2025-11-03
PUKMEDIA
بۆردی راگەیاندن و سەنتەری میترۆ
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیانه ده‌كه‌ن كه له‌هه‌ولێره‌وه بهمهبەست ده‌كرێنه سه‌ر میدیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هێرشه‌كه به هه‌وڵێك بۆ دهمكووت كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد ناوده‌به‌ن.
بۆردی راگه‌یاندن: له هه‌ولێره‌وه له‌ره‌فتارێكی ژێربه‌ژێردا په‌لاماری میدیای سلێمانی ده‌درێت
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"چه‌ند تیمێكی (ئای تی) له‌هه‌ولێره‌وه ئه‌ركیان بووه‌ته چاودێری و داخستنی سه‌رچاوه میدیاییه مۆڵه‌ت پێدراوه‌كان و له‌تازه‌ترین هه‌نگاویان بۆ به‌ئامانجگرتنی میدیای سلێمانی چه‌ند نوسراوێكی نهێنیان بۆ را‌گرتن و داخستنی به‌شێكی ئه‌و میدیایانه كردووه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیان داخستووه".
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:" ئێمه وه‌ك راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به توندی ئه‌و ره‌فتاره شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه پێچه‌وانه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی و رێنماییه‌كانی به‌خشینی مۆڵه‌ته و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و میدیایی و دۆخی میدیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه".
له‌كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌شڵێت:"به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره، باڵیۆزخانه و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه كوردستانی و عیراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو رێكارێكی یاسایی به ئه‌گه‌رێكی كراوه ده‌مێنێته‌وه و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ره‌فتاره ئۆباڵی هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك له ئه‌ستۆی ئه‌وانه".
سەندیکای رۆژنامەنوسان: هێرشەکان دەخرێتەسەر ئەو لایەنانەی بەدڵی لایەنێک کارناکەن
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان
ئاماژە بەوەدەکات: ئەم هێرشانە هەڵمەتێکەو دەخرێتە سەر ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کەبەدڵی لایەنێکی دیاریکراو کارناکەن.
کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای
رۆژنامەنوسانی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە ئێمە دەڵێین کە پەیج و ئەکاونتەکانی سنوری
سلێمانی کێشەیان بۆ دروستدەکرێت و هێرشیان دەکرێتە سەر، بەڵام نزیکەی مانگێکە
هێرشەکان زیادیان کردوە بەتایبەت لەم کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنە زۆر چڕبوەتەوە.
وتیشی: بەئاشكرا دیارە ئەم هەڵمەتە هێرشێکەو کراوەتە
سەر راگەیاندنەکانی سنوری سلێمانی و زیاتر لە 200 وشە کە ناوی سلێمانیشی تێدایە بەمەبەست
کۆپیڕایتیان خراوەتەسەر، ئەوەش وایکردوە ژمارەیەکی زۆری پەیج و ئەکاونتی رەسمی
کەلە سەندیکا مۆڵەتیان هەیە کێشەیان بۆ دروست بوەو لایک و فۆلۆوەرەکانیان
سڕاوەتەوە، هەڵەمەتەکەش رون و ئاشكرایەو خراوەتە سەر ئەو پەیج و ئەکاونتانەی بەدڵی لایەنێکی دیاریکراو کارناکەن و ئازادییان لێدەسەندرێتەوە.
سه‌نته‌ری میترۆ: هێرشی ئه‌لیكترۆنی هه‌وڵێكه بۆ دهمكووت كردن
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیه ده‌كه‌ن كه چه‌ند رۆژێكه ده‌كرێته سه‌ر سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی سلێمانی و ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیه بۆ سه‌ر هه‌ندێك لاپه‌ڕه‌ی ده‌زگای میدیایی به هه‌وڵێك ده‌زانن بۆ دهمكووتكردنی نه‌یاران و هه‌ڵگرانی بیروڕای سیاسی جیاواز. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: له قۆناغی ململانێی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، رووبه‌ڕووی هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌بنه‌وه و لاپه‌ڕه‌كانیان له لایه‌ن كۆمپانیای مێتا ده‌سوتێندرێت، ئه‌م هه‌وڵانه دژی ململانێی سیاسی ته‌ندروستن.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆدا هاتووه:" سه‌رباری ئه‌وه‌ی عیراق له‌ریزبه‌ندی خراپترین وڵاته‌كانه له ڕووی ئازادی ئینته‌رنێته‌وه، به ئه‌نقه‌ست پچڕانی ئینته‌رنێت، بلۆككردنی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و به‌رنامه‌كانی نامه ناردن، سانسۆركردنی ناوه‌ڕۆكی میدیای و هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی چالاكوانان و ڕۆژنامه‌نوسان، تۆماركراوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆك و شێوه‌ی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیه سه‌نته‌ری میترۆ لێدوانێكی له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ـ یان وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێت: له‌ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هێرشی دیجیتاڵی كراوه‌ته‌وه سه‌ر چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی میدیایی سلێمانی، وێب تیڤی، سایت، لاپه‌ڕه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌م كه‌سی و هه‌م میدیای ناسراو كه خاوه‌ندارێتیان دیاره، وتیشی:" ئه‌م هێرشانه دژ به ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری و فره‌یین" جه‌ختیكرده‌وه،" ئه‌م هێرشانه به‌ناوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شتی تره‌وه‌یه كه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌زگای میدیایی پۆڵه‌تیك پرێس، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه تیایدا، راسته‌وخۆ پارتی دیموكراتی كوردستانی تۆمه‌تبار كردووه. ده‌ڵێن،"خۆیان كردووه به‌خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كانی پۆله‌تیك پرێس كه له بنچینه‌دا وانییه و به كامێرای دامه‌زراوه‌كه‌یان تۆماركراون و پاشان ریپۆرتیان له‌و به‌رهه‌مانه داوه به‌ئامانجی داخستن و سوتاندنی پێگه‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

