شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: دەربەندیخانی و قەرەداغییەکان خۆیان خاوەنی یەکێتین
کوردستان 09:49 PM - 2025-10-25
نوسینگەى راگەیاندنى شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی
ئەمڕۆ شەممە 25ی تەشرینی یەکەمی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگوندی "مچە کوێر"ی ناوچەی قەرەداغ، سەرپەرشتی کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی فراوانی کرد، کە لەلایەن ئاسۆی حەمەڕەوف، بۆ دانیشتووانی ناوچەکانی قەرەداغ و دەربەندیخان رێکخرابوو، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەو کەرنەڤاڵەدا کە شێخ ئەحمەد حەمەکەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی گەرمیان و سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی گەرمیان و جەمالی عەلی مینا لێپرسراوی بازنەی (20)ی هەڵبژاردنی دەربەندیخان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی و نوێنەرانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ئامادەیبوون، شێخ جەعفەر باسی لە خۆڕاگریی و هەڵوێستی جوامێرانەی دانیشتووانی ناوچەکانی دەربەندیخان و قەرەداغ کرد، کە هەرگیز سەریان بۆ داگیرکەران دانەنواندووە و لەشۆڕشی نوێی گەلەکەماندا ژمارەیەکی زۆر لە رۆڵەکانیان کردووەتە قوربانی و دانیشتووانەکەشی دووچاری ئەنفال و راگواستن و سوتماک کردنی خاکەکەیان بوون.
باسی لەوەشکرد: جەماوەری ئەم دوو ناوچەیە بەباشی مێژووی پڕ لە شکۆی یەکێتی شارەزان و روونە لایان چۆن لەوپەڕی نائومێدیدا یەکێتی بەرەنگاری رژێمی بەعس بووەوە و هیوای بۆ ئەوان و تەواوی خەڵکی کوردستان گێڕایەوە، بۆیە ئەوان خۆیان خاوەنی یەکێتین.
پاشان لێپرسراوی ئەنجومەن، باسی لەوەکرد: لەدوای راپەڕین، خودی سەرۆک مام جەلال گرنگی زۆری بەم ناوچەیە داوە، هاوکات یەکێتیی ئەوەندەی بۆی کرابێت خزمەتی ئەم ناوچانەی کردووە و خوێندنگا و پرۆژەی ئاو و رێگاوبان و بنکەی تەندروستی بۆ دابینکردوون، بۆ لەمەودواش لە بەرنامەیدایە زیاتر خزمەتیان بکات، بۆیە دڵنیاین دانیشتووانی بە ئەمەکی ناوچەکە پشتیوانی لەیەکێتی و بەرنامەکانی دەکەن.
سەبارەت بە هەڵبژاردنیش، جەختیکردەوە، کە لە ئێستادا هەڵبژاردن تەنها بابەتێک نییە پەیوەندی بە یەکێتییەوە هەبێت، بەڵکو بووەتە پرسێکی نیشتمانی و نەتەوەیی، ئێستا جەماوەری گەلەکەمان دەتوانن بە دەنگەکانیان، لە بەغداد، داکۆکی لە مافە رەواکانیان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش گرنگە کە پاڵپشتی لە لیستی 222ی یەکێتی بکەن کە کەسانی باش و خاوەن ئەزموونی کردووەتە کاندید، بۆ ئەوەی لە ڕێی دەرچواندنی یاسای گونجاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، باشتر خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.
روونیشیکردەوە، هەربۆیە پێویستە لە رۆژی دەنگداندا، خۆتان و کەسوکارتان، بە تایبەتی دایکان و خوشکان کە بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەن، رووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە کاندیدە دەستەبژێرەکانی یەکێتی و پشتیوان بەخوا و بە میللەت، ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕین.
لە بەشێکی دیکەی کەرنەڤاڵەکەدا، هەریەک لە شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و جەمالی عەلی مینا، وتەیان پێشکەشکرد و باسیان لە گرنگی و بایەخی پشتیوانیکردنی لیستی 222 کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

