بازنەی هەڵبژاردنی راپەڕین... سەرۆک بافڵ کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێمە لە بەغداد
کوردستان 02:32 PM - 2025-10-18
PUKMEDIA
کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتی لە راپەڕین
بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین لە کەرنەڤاڵێکی مامۆستایانی
سنووری پەروەردەی ڕانیەدا جەخت لەسەر ڕۆڵی کاریگەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ
چارەسەری کێشەکانی هەرێم و پرسی مووچە لە بەغداد کردەوە.
ڕۆژی 18ی10ی2025، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی
لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. هەڤاڵان د. میران محمد، سەرپەرشتیاری بازنەی
هەڵبژاردنی ڕاپەڕین و سەید جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 24ی ڕاپەڕین، لە
کەرنەڤاڵی کەمپەینی مامۆستایان بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین،
قائیمقامی قەزای ڕانیە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری پەروەردەی
ڕانیە، جەختیان لەوە کردەوە کە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و پرسی مووچەن لە بەغداد.
لە میانەی قسەکانیدا، د. میران محمد سەرەتا ڕێز
و پێزانینی خۆی بۆ خۆڕاگری و فیداکاریی مامۆستایان دەربڕی و ڕۆڵی گەوەورە و پیرۆزیانی
لە قۆناغە جیاکانی خەبات و پێشخستنی پەروەردە و فێرکردن ستایش کرد و ڕایگەیاند کە
لیستی 222ی یەکێتی، لیستێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی کوردستان. هەروەها جەختی
لەوەش کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەهێزترین قۆناغی خۆیدایە و ئەمەش بەرهەمی
یەکڕیزی و کارکردنی بەردەوامە بەرەو خۆشگوزەرانی خەڵکی هەرێم و دڵنیایی مووچەخۆران
بۆ دەستەبەری ماف و شایستەییەکانیان.
خاڵی سەرەکی و هەرە گرنگی کەرنەڤاڵەکە ئەوە بوو
کە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە ڕوونی ڕایانگەیاند، ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەی
کە ئێستا لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد هەیە بۆ ناردنی مووچەکان، ڕاستەوخۆ
دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییە لە بەغداد، ئەمەش
لەکاتێکدا دێت کە لایەنە عیراقییەکان خۆیان بە ئاشکرا دانیان بە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی
سەرۆک بافڵدا ناوە، کە ئەمەش پشتڕاستکردنەوەیەکی گرنگە بۆ کاریگەریی دیپلۆماسییەتی
یەکێتی لە ئاستی عیراقدا.
لە بەشێکی دیکەی کەرنەڤاڵەکەدا، جەزا سەید مەجید
سەرپەرشتیاری مەڵبەند جەختی لەوە کردەوە کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا، یەکێتی بە سەرۆکایەتیی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەنگاوی گەورە و کاریگەریان ناوە و توانیویانە متمانە و زەمینەیەکی
گونجاو بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان دروستبکەن، وتیشی لەم هەڵبژاردنەی داهاتوودا
زۆر گرنگە پێگەی یەکێتی بەهێزتر بکرێت، تا بتوانن بە دەستێکی پڕتر و هێزێکی زیاترەوە
هەنگاو بنێن بەرەو ڕێککەوتنی کۆتایی و یەکلاکەرەوە، چونکە یەکێتی لە بەغدادە بۆ
پاراستن و بەهێزکردنەوەی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

