قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ پاراستن و بەهێزکردنەوەی کوردستان لە بەغدادە
کوردستان 12:58 PM - 2025-10-16
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ ناردنی مووچە، دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغداد.
قوباد تاڵەبانی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 222ی یەکێتی لە کەسنەزان وتی: تێدەگەین کە لە رووی سیاسییەوە ناتوانن دانی پێدابنێن، بەڵام هەر هەموو لایەنەکان دەزانن ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ ناردنی مووچە، دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغداد.
ئەوەشی وت: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی 10ی کەسنەزان رامگەیاند لایەنە عیراقییەکان بە ئاشكرا باسی دەکەن کە سەرۆک بافڵ رێک هەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلالی گرتووەتەبەر و دەیەوێت کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدادوە چارەسەر بکات.
راشیگەیاند: یەکێتی و سەرۆک بافڵ لە سێ ساڵی رابردوودا زۆر هەنگاوی گەورەیان ناوە و متمانە و زەمینەی باشیان رەخساندووە بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، هەربۆیە لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گرنگە پێگەی یەکێتی بەهێزتر بکرێت تا بە دەستێکی پڕ و هێزێکی زیاترەوە هەنگاوبنێین بەرەو رێککەوتنی کۆتایی، یەکێتی بۆ پاراستن و بەهێزکردنەوەی کوردستان لە بەغدادە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

