دوو دوو دوو دەنگی خەڵکە لە بەغداد
بیروڕا 03:33 PM - 2025-10-14
PUKMEDIA
ئەرسەلان مەحمود
لە رۆژانی داهاتووی نزیکدا، کاتێک خەڵکی عیراق بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن،
ئێمەی کورد و عیراقییەکان بەگشتی، دەکەوینە بەردەم دوو بژاردەی ستراتیژی وڵامدەرەوەی
چوارساڵی داهاتوو، یەکەم هەڵبژاردنی نوێنەرایەتییەکی بوێر و ڕاستەقینە بتوانێ دەنگ
و ڕەنگدانەوەی خواستەکانی تۆ بێت لە بەغداد، دووەم بوێرییەک لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی
نیشتمانیدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە لیستی ژمارە دوو دوو دوو و لە ژێر
دروشمی ڕوون و ڕەوانی "هێزی تۆین لە بەغداد" بەشدارێکی کارا و کاریگەری
ئەم پرۆسە مێژووییەیە و هەردوو بەرپرسیارێتییە گرنگەکەشیی هاوشانی یەکتر لە خۆیدا
بەرجەستە کردووە.
ئەوەی رۆژانی رابردوو لە سەردانی ستراتیژی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد
بەدیهات، تەنها زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی سیاسی و دیبلۆماسی ئاسایی و پرۆتۆکۆلی
نەبوون، بەڵکوو پتەوتر کردنی پردی پشتیوانی کوردی بوو، لەسەر ئەو بنەمایانەی سەرۆک
مام جەلال بناغەکەی داناوە و ئاڕاستەکەی داڕشتووە، یەکێتی باوەڕی تەواوی بە دەستوور
و رێگەی یاسایی و دەستوری و دیموکراتیک هەیە نەک زمانی هەڕەشە و ڕۆمانسییەتی سیاسی
درۆزنانەی کوردایەتی و بەکار بردنی میللەتەکەمان لە گەمەی هەرێمایەتی و ناوچەییدا،
یەکێتی تاکە هێزی ناوەندگەرا و گفتوگۆکار و پێگەیشتووی سیاسەتی واقیعبینانەیە
بتوانێت لەیەککاتدا لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقی غەیرە کوردی و عیراقییەکان بەبێ
سازش قسە بکات.
خەڵکی کوردستان کاتێک لە رۆژی هەڵبژاردندا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و
ژمارە دوو دوو دوو دەنووسن، لە ڕاستیدا بڕیارێکی ستراتیژی دەدەن. دەنگ بە هێزێک دەدەن
پێشتر بە کردار و بە ئەنجام سەلماندوویەتی دەتوانێت دەرگە داخراوەکان بە ڕووی میللەتەکەماندا
بکاتەوە و بە زمانێکی کاریگەری گوێی لێگیراو و ڕێزلێگیراو قسە بکات. خەڵکی
کوردستان دەنگ بە لیستێک دەدەن پێشتر ئەو رێگە قورس و تەنگەبەرە پڕ لە کێشەیەی تاقیکردووەتەوە
و دەزانێ چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو رەنگ و دەنگە سیاسیەکان بکات و ڕێکبکەوێ و پەیوەندی
بەرهەمدار لە بەرژەوەندی ئەواندا دابمەزرێنێت. ئەگەر پرسیاری بنەڕەتیی و ناوەکیی ئەم
هەڵبژاردنە ئەوەبێ کێ دەتوانێت بە باشترین و کاریگەرترین شێوە بەرژەوەندیی هەرێم لە
بەغداد بپارێزێ و دەنگی خەڵک لە دامەزراوە فیدراڵییەکاندا بەرز و باڵاتر بکاتەوە، ئەوا وڵامەکە تەواو ئاشکرایە،
یەکێتییە و پێشتر بە کردار و بە بەڵگەوە ئەمەی سەلماندووە.
ژمارە دوو دوو دوو تەنها هێمای دیپلۆماسی و پرۆتۆکۆلی لیستێک نییە، بەڵکوو
پراگماتیزمی سیاسی و تێگەیشتنێکی قووڵە لەوەی چیتر خەڵک بە قسە و ئومێدی پڕپووچی بێبنەما
و بەڵێنی بەتاڵ دڵخۆش نابن، ئەوەی خەڵکی پێویستیان پێیەتی نوێنەرایەتییەکە دەتوانێ
لە رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداددا جێبەجێکردنی کۆنکرێت و بەرچاو بهێننەوە
نەک تەنها واژۆ و ژاوەژاوی بێ ئەنجام.
بۆ ئەوەی بەڵێنانەکانی ئەمجارەی لیستی 222 بە هێزەوە بکرێنە کردار و خەڵکی
کوردستان بەرهەمی ئەم هەڵبژاردنە بیبینن، پێویستمان بە پشتیوانییەکی جەماوەری بەهێزە
بۆ نوێنەرایەتییەکی بەهێز و بە ئەزموون تا لە بەغداد بتوانێ ڕێگری لە یاریکردن بە
مووچە و قوتی خەڵکەوە بکات. کۆبوونەوە و دیدارە چڕەکانی ئەم دواییەی سەرۆک بافڵ مەنیفێستۆیەکی
یاسایی و دەستووری و دیموکراتیکیان پێشکەشکرد - هەموو کێشەیەک دەبێت لە چوارچێوەی
دەستوور و یاسا بەرکار و پرنسیپە دیموکراتییەکاندا چارەسەر بکرێت، پڕۆژەیەک لەسەر
بنەمای دەستوور و یاسا و ئەرکی حکومەتی فیدراڵی بەرامبەر بە هەرێم بنیاتنراوە نەک
لەسەر بنەمای فەزڵ و منەت و ئیحسان یان لێبووردنی سیاسی. مافی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی
مافێکی یاساییی و دەستووری پارێزراوە نەک تکا یان داوایەکی شەرمنانە، دەبێت جێبەجێ
بکرێن.
ژمارە 222 لەسەر کاغەزی
دەنگدان تەنها ژمارەیەک نییە ئیداری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕێکخستبێ
و تۆماریکردبێت، 222 پێش ئەوەی دەنگی
سیاسەت و حزبێک بێت، دەنگێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و بزووتنەوەیەکی جەماوەرییە دەڵێت
ئێمە باوەڕمان بە یەکێتییەکە هەموو هێز و توانا و پەیوەندییەکانی خۆی لە پێناو خەڵکی
هەرێم و فەزای دیموکراتیکدا بەکاردێنێ بۆ خزمەتکردنی گشتیی و نیشتمانیی، دەنگێکە دەڵێت
ئێمە لە سیاسەتدا باوەڕمان بە دەستوور و سەروەری یاسا و دیموکراتییەت هەیە نەک بە
هەڕەشە و پەنا بردنە بەر دەوڵەتانی هەرێمایەتی، لیستی دوو دوو دوو کۆکردنەوەی دەنگێکە
دەڵێت ئێمە نوێنەرایەتییەکی پرۆفیشناڵمان دەوێت بە ئەزموون و ڕاستگۆیی و ڕاشکاوییەوە
مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکات، ژمارە دوو دوو دوو دەنگی کیان و دەوڵەتێکە خزمەتی ڕاستەقینە
و بەرچاو پێشکەش بکات نەک بەڵێنی بەتاڵ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

