یەکێتی هێزی تۆ و کۆکەرەوەی هێزەکانە لە بەغداد
کوردستان 02:03 PM - 2025-10-14
PUKMEDIA
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 222
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دروشمی هێزی تۆین لە بەغداد درێژە بە خزمەتکردنی دۆزی گەلەکەمان دەدات و کاندیدەکانیشی بەڵێن دووپاتدەکەنەوە کە هەموو هەوڵێکیان بۆ یەکهەڵوێستی و یەکوتاری کورد دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانن لە پرسە چارەنوسسازەکاندا بە کۆدەنگی هێزە سیاسییەکان، ماف و شایستەکانی کۆمەڵانی خەڵک بەدەستبهێنن و هێز و ئیرادەی هەمووان بکەنە ئامرازێکی بەهێز بۆ بەرگری لە مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
یەکێتی بڕیارەکانی نیشتمانین
ئەمەل شوکر تەیب کاندیدی ژمارە 1 سەرۆکی لیستی یەکێتی بە ژمارە 222 لە دیالە
بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: سەرۆکێکی وەک سەرۆک بافڵ، بۆ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
گرنگە نەک تەنها بۆ یەکێتی بەڵکو بۆ کورد و عیراقیش دەورێکی گرنگی هەیە، بەجۆرێک لە
هەموو قۆناغە سەختەکان رۆڵی هەبووە چ لەناو هەرێمی کوردستان چ لەگەڵ عیراق-یش.
راشیگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕابردوودا هەرچی بەڵێنێکی داوە لە ئاستیدا
بووە، ئەمەش بە هیمەتی دەنگدەرەکانمان بووە و وایکردووە هەڵوێست و بڕیارەکانمان جێگیرتربن
و هەوڵی بەدەستهینانی بدەین، هەمیشە سەیری هەموو لایەنەکانی ترمان کردووە تا یەک دەنگ
و یەک هەڵوێست بین، بەتایبەتیش وەک یەکێتی هەوڵمان داوە بڕیارەکانمان لە هەرێم و بەغداد نیشتمانی بێت و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتی کورد-دا بێت.
تەنها یەکێتی دەروازەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد دەکاتەوە
جوتیار مەحمود عەزیز کاندیدی ژمارە 23 لەسەر لیستی یەکێتی بە ژمارە 222 لە
سلێمانی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ئەرکی هەمیشەیی خۆی خەمی خەڵک
و بەدەستهێنانی مافەکانیانی کردووە بە ئەرکی خۆیو تەنها لەدروشمێکدا باسی نەکردووە،
بەڵکو بە سیاسەتێکی حەکیمانە کاریکردووە، باشترین نمونەش سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک
بافڵ بوو بۆ بەغداد کە دەرەنجامی باشی هەبوو ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لەڕابردوو ئێستاشدا لە بەغداد حزبێکی گوێ لێگیراو بووە و ئەوەی
بە لایەنەکانی تر نەکراوە کردوویەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد: کۆدەنگی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان گرنگە، هەربۆیە
یەکێتی هەوڵیداوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان نێوانی باشبێت، چونکە قوڵایی ستراتیژی هەرێمی
کوردستان لەبەغدادە و پێویستە بەدەستوور مافەکانمان وەربگرین، یەکێتی نیشتمانی
کوردستانیش دەتوانێت دەروازەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد بکاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لهڕابردوودا بهتایبهت چوار ساڵی خولی پێنجەمی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق یهكێتی ئهوهی سهلماندووه كه تاكه داكۆكیكاری مافهكانی خهڵكه و بۆ ئهو مهبهستهش چهندین جار و تهنانهت له مانگێكدا چهند جارێك بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان سهردانی بهغدادی كردووه و لهگهڵ سهرجهم لایه سیاسییهكان و بهرپرسه باڵاكانی عیراق كۆبووهتهوه و داوای ماف و شایسته داراییەکانی كوردی كردووه و رێككهوتنی ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمیش له مانگی رابردوودا باشترین نموونهی ههوڵه بهردهوامهكانی یهكێتی و سهرۆك بافڵه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

