قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راپه‌ڕینی له نیپاڵ دروستكرد
جیهان 03:39 PM - 2025-09-09
رۆیتەرز
راپه‌ڕینی نیپاڵ
ده‌سه‌ڵاتدارانی نیپاڵ به‌په‌له وڵات جێده‌هێڵن، به‌هۆی ئه‌و پشێوییانه‌ی كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه سه‌ریان هه‌ڵداوه، خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ماڵی سه‌رۆك و چه‌ند وه‌زیر و سیاسه‌تمه‌دارێك به‌رداو سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه، شارما ئۆلی ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
له چواری ئه‌یلوله‌وه، خۆپیشاندانه‌كانی (شۆڕشی نه‌وه‌ی Z) له‌شاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بوو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی (26) ئه‌پڵیكه‌یشنی نامه‌گۆڕینه‌وه، له‌وانه فه‌یسبووك، یوتیوب، ئینستاگرام، واتس‌ئاپ و X. هۆكاره‌كه‌شی پێشێلكردنی یاسا نوێیه‌كانی تۆماركردن بوو له وڵات‌دا.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌شه‌قامه‌كاندا به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و هێزه‌كانی ئاسایش ئاوی زۆریان به‌كارهێنا و گازی فرمێسكڕێژیان ته‌قاند و ته‌قه‌یان كرد له وه‌ڵامی هه‌وڵه‌كانی خۆپیشانده‌ران بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای په‌رله‌مان، به‌ڵام دواجار باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یان سوتاند، له‌به‌رامبه‌ریشدا 19 هاووڵاتی كوژران و زیاتر له 500 كه‌سیش برنیداربوون.
دوای خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌كان، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی نیپاڵ، پریتڤی سوببا گۆرۆنگ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راگه‌یاند، هاوكات وه‌زیری ناوخۆی نیپاڵیش به‌هۆی كوژرانی گه‌نجان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌ی له‌كرداره‌كانی حكومه‌ت گرت و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه گوێی له داواكارییه‌كانی گه‌نجه ناڕازییه‌كان نه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆ 9-9-2025 جارێكی دیكه هه‌زاران خۆپیشانده‌ر هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ماڵی سه‌رۆكی نیپاڵ، سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند وه‌زیر و سیاسه‌تمه‌دارێك به‌رداو له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سوپای وڵاته‌كه وه‌زیره‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاتماندوو به كۆپته‌ر گواسته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

