داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى پسوڵەى خۆراک نەکەن
کوردستان 02:00 PM - 2025-09-08
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک
فۆڕمى ئەلکترۆنى خۆراک
ماوەى حەفتەیەکە ئەپلیکەیشنى پرکردنەوەى فۆڕمى خۆراک راگیراوە و بەڕێوەبەرایەتى
پسوڵەى خۆراکى هەولێریش دەڵێت: " هەتا کاراکردنەوەى ئەپەکە داوا لە هاووڵاتییان
دەکەین سەردانمان نەکەن"، هاوکات بەڕێوەبەرى پسوڵەى خۆراکى سلێمانى ئاماژە
بەوە دەکات: " رێژەى لە %13ى دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى فۆڕمى ئەلکترۆنییان
پڕنەکردوەتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی
پسووڵەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند: " ئەپی پسووڵەی خۆراک راگیراوە و داواش لە
هاووڵاتییان دەکەین بۆ ئەو مەبەستە سەردانمان نەکەن هەتا ئەپەکە دەکرێتەوە و هەرکاتێک مامەڵە ئاسایی بووەوە ئاگادارتان دەکەینەوە
و چۆنیەتیی شێوازی کارپێکردنی بەرنامەکە دەخەینەڕوو".
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری
پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " ماوەى هەفتەیەکە
ئەپلیکەیشنى پڕکردنەوەى فۆڕمى ئەلکترۆنى خۆراک وەستاوە و رێژەى لە %13ى هاووڵاتییانى
سلێمانى فۆڕمەکەیان پڕنەکردوەتەوە".
لە رۆژی 7ی5ی 2023وە بە مەبەستی گۆڕینی
پسوڵەی خۆراک لە کاغەزەوە بۆ ئەلکترۆنی، مامەڵەی پسوڵەی خۆراك راگیراوە و نە منداڵى
تازە لەدایکبوو بۆ فۆڕمى خۆراک زیاد دەکرێت و نەبڕینی بەشەخۆراکی مردووش ئەنجام
دەدرێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوزەیرانى 2025، پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراکی
هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بڕیاربوو رۆژی 5ی 7ی 2025 كۆتا
وادهی پڕكردنهوهی فۆڕمە ئهلكترۆنییەکە بێت، بهڵام وادهكهی چەندجارێک
درێژکرایەوە لە پێناوى ئەوەى دەرفەتى زیاتر بدرێت بە هاووڵاتییان بۆ ئەوەى فۆڕمەکە
پڕبکەنەوە.
پەیوەست بە
قۆناغی داهاتووی فۆڕمی ئەلکترۆنی، ئاراس محەمەد بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی
سلێمانی، لە رابردوو بە PUKMEDIA ى راگەیاندبوو: " له قۆناغی دووهمدا
خزمهتگوزاری پڕكردنهوهی فۆڕم و زیادكردن و كهمكردنهوهی ئهندامانی خێزان
به بڕێك پاره ئهنجامدهدرێت و بێبهرامبهر نامێنێت، بەشێوەیەک بۆ ههریهكێك
لهخزمهتگوزارییهكان بڕی 10بۆ 11ههزار وهردهگیرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

