له 50 ساڵی رابردوودا بۆ یهكهمجار زێڕ نرخێكی پێوانهیی تۆمار كرد
کوردستان 06:11 PM - 2025-09-06
Linkedln
زێڕ
لهماوەى 50 ساڵی
رابردوودا، بۆیهكهمجار نرخی زێڕ لهبازاڕهكانی ههرێمی كوردستان و عیراق بهرزبوونهوهی
زۆری بهخۆیهوه بینی و نرخی یهك مسقاڵ گهیشته زیاتر له 700 ههزار دینار.
بۆ ئهمڕۆ 6ی9ی2025
نرخی یهك مسقاڵ زێڕی عهیاره 18 به 615 ههزار دینارو یهك مسقاڵ زێڕی عهیاره
21 به 717 ههزار دینار و یهك مسقاڵ زێڕی عهیاره 22 به ههزار دینار و یهك
مسقاڵ زێڕی عهیاره 24 به 819 ههزار دینار بوو، كه بهراوورد بهههفتهی رابردووش
نرخهكهی بهرزبوونهوهی بهخۆیهوه بینوه.
هەر لەو
بارەیەوە ئازاد عومەر خاوەنى زەڕنگەرى داوێز بە PUKMEDIA وت : لەماوەى چەندەها ساڵى رابردوودا لە
ئێستادا بۆ یەکەمجارە نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و عیراق بەوشێوەیە
بەرزبوەتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جەنگە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەت جەنگى رووسیا
و ئۆکرانیا هاوکات کۆبوونەوەى چەند رۆژى رابردووى چین و رووسیا و کۆریا و هندستانیش
کاریگەرى لەسەر نرخەکە دروستکردووە.
راشیگەیاند: بەهۆى بەرزبوونەوەى
نرخەکەشى لە ئێستادا خواست لەسەر زێڕ لە بازاڕەکاندا کەمى کردووە و بازاڕى ناوخۆیى
زێڕ زۆر لاوازە، هەروەها ئەو قەیرانە
داراییەى هەرێمى کوردستانى گرتوەتەوە جارێکى دیکە خواستى لەسەر زێڕ کەم کردووەتەوە.
بازاڕەکانی زێڕ
لە جیهاندا شایەتی بەرزبوونەوەیەکی خێرای نرخى زێڕن، کە بووەتە جێگەی پرسیاری زۆر
لەسەر داهاتووی ئابووری جیهان و هۆکارەکانی پشت ئەم گۆڕانکارییە گەورانە بەردەوام گفتوگۆى لەسەر دەکرێت و گرژى نێوان
وڵاتان و شەڕ و ململانێکان و قەیرانەکان بەردەوام کاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەى
نرخەکان هەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

