ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی كردەوە توندوتیژییەكانی سوەیدا دەكات
جیهان 11:20 PM - 2025-08-10
ميدياكان
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە توندوتیژیانە دەكات، كە لە سوەیدا دژی خەڵكی سڤیل ئەنجامدراون و داواش لە دەسەڵاتدارانی سوریا دەكات دڵنیایی بدەن لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی باوەڕپێكراو، خێرا، شەفاف، بێلایەن بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و جێبەجێكردنی پڕۆسەیەكی سیاسیی گشتگیر.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێكدا بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە توندوتیژیانە دەكات، كە لە سوەیدا دژی خەڵكی سڤیل ئەنجامدراون كە كوشتاری بەكۆمەڵ و گیانلەدەستدانی لێكەوتوونەتەوە و بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیكەی 192 هەزار كەس لە ناوخۆدا".
لە راگەیەنراوەكەدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هانی هەموو لایەنەكان دەدات كە دڵنیایی بدەن لەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوبەشەكانی دەتوانن هاوكاریی مرۆیی بگەیەننە هەموو كۆمەڵگە زیانلێكەوتووەكانی سوەیدا و سەرانسەری سوریا.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە دەسەڵاتدارانی سوریاش دەكات دڵنیایی بدەن لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی باوەڕپێكراو، خێرا، شەفاف، بێلایەن و گشتگیر بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، هاوكات داوای جێبەجێكردنی پڕۆسەیەكی سیاسیی گشتگیر دەكات، كە لەلایەن سورییەكانەوە بەڕێوەببرێت، بە پشتبەستن بە بنەما سەرەكییەكانی بڕیاری 2254.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

