داوادەکرێت مووچە بۆ توشبووانى شێرپەنجە دابینبکرێت
عیراق 11:51 AM - 2025-08-04
میدیاکان
هێماى شێرپەنجە
لیژنەى تەندروستى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى
عیراق پڕۆژەیاسایەکیان لەبارەى دابینکردنى مووچە بۆ توشبووانى شێرپەنجە
ئامادەکردووە و پێشکەش بە سەرۆکایەتى ئەنجومەنەکەى دەکەن، ئەندامێکى لیژنەکەش
دەڵێت: "جگە لە داواکردنى مووچە بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە هاوکات داوامان کردووە
توشبووان لەسەر ئەرکى حکومەت فەریزەى حەج ئەنجامبدەن".
خەدیجە وادى ئەندامى لیژنەى تەندروستى لە
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە وێبسایتی رهسمی یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند:
"لە پێناو باشترکردنى ژیانى توشبووانى شێرپەنجە پڕۆژەیاسایەکمان ئامادەکردووە
و پێشکەشى سەرۆکایەتى ئەنجومەنەکەى دەکەین، بۆ ئەوەى بخرێتە کارنامەى دانیشتنەکانى
داهاتووى ئەنجومەنەکەوە کە تێیدا داوامان کردووە مانگانە بڕێک پارەى دیاریکراو وەک
مووچە بدرێتە ئەو کەسانەى کە توشبووى نەخۆشى شێرپەنجەن".
"ئامانج لەم پڕۆژەیەمان خزمەتێکى بچووکە بە توشبووانى شێرپەنجە،
چونکە ئەو نەخۆشانە پێویستییان بە خەرجییەکى زۆرە بۆ پێداویستییە
تەندروستییەکانیان و ئەرکى حکومەتە هاوکاریان بێت، هاوکات پڕۆژەیاساکە کۆدەنگى
زۆربەى فراکسیۆنەکانى لەسەرە و هەموو هەوڵێک دەدەین لە پێناو خزمەتى توشبووان"، خەدیجە وادى وا دەڵێت.
ئاماژەى بەوەشدا: "پڕۆژەکە تەنها دابینکردنى مووچەیەکى مانگانەى
لەخۆ نەگرتووە، بەڵکو چەندین خاڵى دیکەى تێدایە کە لە خزمەت توشبووانى شێرپەنجەدایە،
وەک داوامان کردووە هەموو توشبوویەک ئەگەر خواستى هەبێت لەسەر ئەرکى حکومەت فەریزەى
حەج جێبەجێ بکەن، کە ئەمەش لە رووى رووحیەوە هاوکاریەکى باش دەبێت بۆ توشبووان".
بە پێى زانیاریەکانى PUKMEDIA ئەگەر پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمان
دەنگى لەسەر درا بڕیارە لە کەربەلاوە دەست بە جێبەجێکردنى بکرێت، هاوکات خەدیجە
وادى ئەندامى لیژنەى تەندروستى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق رایدەگەیەنێت: "داواکارییەکەمان لە پێناو خزمەتى سەرجەم توشبووانى
شێرپەنجەیە لە عیراق بە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانیشەوە، کە هیوادارین هەموو
لایەک هاوکار بن بۆ ئەوەى پێکەوە بتوانین بەشێک لە خەمى توشبووانى شێرپەنجە کەمبکەینەوە".
شێرپەنجە ناوێكی گشتییە كە زیاتر لە 100 جۆر لەخۆدەگرێت و هەموو جۆرەکانى لەیەك خاڵدا هاوبەشن ئەویش ئەوەیە هەموویان تێكچوونی پڕۆسەی سیستمی دابەشبوونی خانەكانیان هەیە.
دیارترین جۆرەکانى شێرپەنجە ئەمانەن:
- شێرپەنجەی سییەكان.
- شێرپەنجەی خوێن.
- شێرپەنجەی ریخۆڵەی گەورە.
- شێرپەنجەی مەمك.
- شێرپەنجەی پڕۆستات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

