یەکێتی نووسەرانی جینۆساید: دەستگیرکردنى عەجاج کردنەوەى زۆر کۆدى نهێنییە
کوردستان 09:38 PM - 2025-08-01
یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان
لۆگۆى یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان
یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنى
عەجاجى نوگرە سەلمانی بە هەنگاوێکى گرنگ ناوبرد و وەک کۆدى نهێنى زۆر دەرگاى دیکەى
ناوی هێنا، هەروەها رایگەیاند: " پڕۆسەی
دانپێدانان و وەرگرتنی زانیارییەکان لە تاوانبار بە ئامادەبوونی تیمێکی شارەزایی
نووسەرانی بواری جینۆساید بەڕێوەبچێت"، داواشی لە کەسوکاری ئەنفالکراوان کرد، کە بچن لە بەغدا
سکاڵا لەسەر سەرۆک جاش و مستەشارە داواکراوەکان تۆمار بکەن.
لە راگەیەنراوێکدا یەکێتی نووسەرانی
جێنۆسایدی کوردستان، کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژەی بە ئەوە دەکات: "دەستگیرکردنی
تاوانبارێکی گەورەی وەك عەجاج، کە تەنها رزگاربووانی نێو قەڵای نوگرە سەلمان دەتوانن
گوزارشت لە تاوان و دڕەندەییەکەی بکەن، هەر چەندە درەنگ وەختەیە،
بەڵام هەنگاوێکی گرنگە و کۆدی نهێنی زۆر دەرگای دیکە دەکاتەوە و دەمانگەیەنێتە زۆر
نهێنی شاراوە".
یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان داواشدەکەن، پڕۆسەی دانپێدانان و وەرگرتنی زانیارییەکان لە
تاوانبار بە ئامادەبوونی تیمێکی شارەزایی نووسەرانی بواری جینۆساید بەڕێوەبچێت،
بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیارییە شاراوەکان، بە تایبەت کە زانراوە عەجاجی تاوانبار
بە مەبەستی خۆشاردنەوەی لە دەزگا ئەمنییەکان چەندین رێگا و شێوازی بەکارهێناوە، وەک
گۆڕینی روخساری لە رێی نەشتەرگەری جوانکاری و گۆڕینی ناوی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی
مردنی له ساڵانی رابردوودا.
هاوکات داواى ئەوەشیان کردووە، کە دەستگیرکردنی ناوبراو بکرێتە سەرەداوی دۆزینەوە
تێوەگلاوانی دیکە لە تاوانی ئەنفال و کەسوکاری ئەنفالکراوانیش بچن لە بەغدا سکاڵا لەسەر سەرۆک جاش و مستەشارە
داواکراوەکان تۆمار بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

