یەکێتی لەهەوڵەکانی بۆ دابینکردنی مووچە بەردەوامە
کوردستان 10:12 AM - 2025-07-16
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
سەرۆک بافڵ و سەرۆکوەزیرانی عیراق
كوردستانی نوێ زنجیرەیەك سەروتار كە حەوت بەشە بەناونیشانی (زاخاوی
خەباتی نیشتمانی بڵاودەكاتەوە) و لە زنجیرەی چوارەمیدا، كە ئەمڕۆ 16ی7
بڵاوكراوەتەوە، باس لە سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه دەکات، كه
به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمه‌وه، زیاتر له دوو مانگه
به‌رده‌وامه و سیاسه‌تی روونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش بریتیبووه له
هێشتنه‌وه‌ی بژارده‌ی گفتوگۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق وه‌ك سه‌ره‌كیترین
بژارده.
لەسەروتارەكەدا هاتووە: " ئه‌گه‌ر وڵات، له جێی په‌ره‌پێدانی
سێكته‌ره جیاجیاكانی خۆی له رێی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتی و دۆستایهتییانهوه،
له هه‌لومه‌رجی قه‌یراندا ژیا، ئه‌وا په‌نابردن بۆ ئه‌م كاره، وه‌ك به‌شێك له
ئه‌ركه‌كان و هه‌ندێکجاریش وه‌ك جۆرێك له كارتی گوشار دروستكردن، ده‌بێته
پێویستی".
هەروەك لە سەروتارەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە،" میكانیزمی تر لای یه‌كێتی، له دوو
سێ ساڵی رابردوودا، كه كێشه‌ی مووچه‌ی تێدا زهقبووەتهوه، بێده‌نگ نەبوون بووە
لە ئاست ناڕه‌زایی و هەر تووڕه‌ییه‌كی شه‌قامی كوردی، لەم بورەدا زۆر بە جدی هەوڵی
چارەسەرکردنی قەیرانەکانی داوە، له‌ولاشه‌وه نوێنه‌رانی یه‌كێتی له حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی
جێگری سه‌رۆك وەزیران و تیمه‌كه‌ی، بۆ هه‌ر ئه‌ركێكی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدادا
راسپێردرابێتن، به په‌رۆشی و پشوودرێژییه‌وه هه‌ڵیان سوڕاندووه، هاوكات چه‌ند
به‌ده‌م داواكارییه‌كانی حكومه‌تی سودانییه‌وه چوبێتن له پێناوی مافی ره‌وای
هاووڵاتیاندا، ئه‌وه‌نده‌ش په‌رۆشی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بوون بۆئه‌وه‌ی مه‌رامی
سیاسی له په‌نای گه‌مه‌ی دانوستاندندا جێبه‌جێ نه‌كرێت. ".
وەك راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە زنجیرەیەكدا، سەروتاری
كوردستانی نوێ بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكرێت و رووندەکرێتەوە:" له رابردوودا سه‌رۆكی یه‌كێتی، له
پێناوی كێشه سیاسی و ژیانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا، زۆر هه‌نگاوی دیپلۆماسیی
ناوه، له هەموو دەرگاکانی داوە، نوێنه‌ر و باڵیۆز و كونوسڵگهریی وڵاتانی بینیوه،
جا چ به پێشوازی یان سه‌ردانكردنیان، هیچ جارێكیش نه‌بووه راشكاوانه داوای
هاوكارییان لێ نه‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و به‌تایبه‌تیش
پرسی مووچه، ئێستاش كه قۆناغێكی زۆر ئاڵۆزی ئه‌و كێشانه له‌ئارادایه و دوو مانگ زیاتره مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له مافی ره‌وای خۆیان بێبه‌شكراون، رێگه‌چاره‌یه‌كی تر لای یه‌كێتی بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه، سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی و دۆستایهتییهكانه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و ناوخۆدا، له‌م باره‌یه‌وه ئەگەرچی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێغیی نەکردووە و ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵی زۆری هه‌بووه، به‌ڵام هاوكات پێیوایه كه قۆناغی گرژیی ئێستا و خراپیی دۆخی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نوێیان له‌م ئه‌ركه‌دا دەوێت".
دەقی زنجیرەی چوارەمی سەروتارەكە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA دا
بڵاوكراوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

