پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زاندن له‌زانكۆو په‌یمانگاكان ده‌ستیپێكرد
کوردستان 01:31 PM - 2025-07-15
ميدياكان
خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی
له ئه‌مڕۆوه پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران له‌نێوان زانكۆكان به‌شێوەیەکی ئه‌لكترۆنی ده‌ستیپێكرد.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێنـدنی (2025-2026) به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆسه‌كه له ئه‌مڕۆوه 15ی7ی2025 تاكو 31ی8ی2025 به‌رده‌وامده‌بێت و مه‌رجه فه‌رمانی ده‌رچوونی زانكۆیی تایبه‌ت به گواستنه‌وه یان دابه‌زین له 15ی9ی2025 تێپه‌ڕنه‌كات.
به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌یانه‌وێت پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زاندن ئه‌نجامبده‌ن، كلیك له‌سه‌رئه‌م لینكه فێركاریه‌ی خواره‌وه بكه‌ن دواتر ده‌ست بكه‌ن به پرۆسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕووی هه‌ڵه نه‌بنه‌وه، له هه‌مانكاتدا هه‌ر خوێندكارێك پرسیار یان سه‌رنجێكی هه‌بێت وێڕای خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی رێنماییه‌كان، ده‌توانێت پرسیاره‌كانی ئاڕاسته‌ی تۆماری هه‌ریه‌ك له زانكۆكان بكات و وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
تێبینی:
1/ ئه‌گه‌ر خوێندكار (یوزهرنهیم و پاسۆردی) نه‌بوو یاخود له یادی كردبێت، بۆ چونه ناو سیستمی گواستنه‌وه‌و دابه‌زین، ئه‌وا ژماره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌بات بۆ تۆماری زانكۆكه‌ی پرۆسه‌كه ئه‌نجامده‌دات.
2/ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زین پێویست ناكات هیچ خوێندكارێك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكات، چونكه پرۆسه‌كه به ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام ده‌درێت.
3/ پێویسته له ماوه‌ی دیاریكراودا خوێندكاران مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه مامه‌ڵه‌كه‌ی جێبه‌جێناكرێت.
- بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زین كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
https://regayzanko.com/
- بۆ بینی گشتاندنی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به ڕێنمایی گواستنه‌وه‌و دابه‌زین كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
https://drive.google.com/.../1HiKzu6z.../view...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

