چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا تەنها بەدانوستانی بەرپرسیارانە دەکرێت
کوردستان 10:35 AM - 2025-07-14
PUKMEDIA
هەرێم و بەغدا
كوردستانی نوێ
زنجیرەیەك سەروتار كە حەوت بەشە بەناونیشانی (زاخاوی خەباتی نیشتمانی
بڵاودەكاتەوە) و لە زنجیرەی دووەمیدا، كە ئەمڕۆ 14ی7 بڵاوكراوەتەوە، باس هەرێم
لەبەردەم دەرفەت و ئاڵنگاریەکاندا دەکات و سیستەمی فیدراڵی-ش بە نمونە وەردەگرێت،
هاوکات کۆمەڵێک هۆکار لەسەر ئەو پرسە دەخاتەڕوو.
لەسەروتارەكەدا
هاتووە: " لەدوای روخانی رژێمی بەعس و چەسپاندن و
گۆڕانی دیفاكتۆی فیدراڵی هەرێمی كوردستان كە لە دەستووری عیراقدا بوو بە
فیدراڵییەتێكی دەستووری، ئیدی بۆ گەلی كوردستان دەرفەتێكی یەكجار مێژوویی رەخسا،
كە لە چوارچێوەی دەستووری نوێی عیراقدا بە بەشێك لە مافە رەواكانی خۆی شاد بێت و
كۆتایی بەو نادادی و جیاكاری و ستەمە بێت، كە بە درێژایی دەیان ساڵی تەمەنی
دروستبوونی دەوڵەتی عیراق دەرهەق بە گەلی كوردستان پەیڕەو دەكرا، بەڵام زۆری
نەخایاند كۆمەڵێك ئاڵنگاری لەبەردەم جێبەجێكردنی سیستەمی فیدراڵی خۆیان مەڵاسدا ".
هەروەك
لە سەروتارەكەدا ئاماژە چارەسەری کێشەکانی نیوان هەرێم و بەغدا دراوە و
نووسراوە:" بۆ هەرێمی كوردستان جگە لە تەبایی و
یەكڕیزی و دەستبەرداربوون لەبیری تاكڕەوی، هیچ رێکكارێكی دیكە ناتوانێت هەرێم
بەرەو كەنارێكی سەقامگیر ببات، راستییەکی دیكەش هەیە كە بەغدایەكی بەهێز بەبێ
هەرێمێكی سەقامگیر و خزمەتگوزار نایەتەدی، هەروەك هەرێمێكی بەهێز بەبێ بەغدایەكی
ئارام و سەقامگیر مسۆگەر نابێت".
وەك راگەیاندنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە زنجیرەیەكدا؛ سەروتاری كوردستانی نوێ بۆ ئەم
مەبەستە تەرخان دەكرێت و رووندەکرێتەوە:" بۆ
هێنانەدیی ئەمەش گەرەكە هەردوولا لەسەر ئاستی باڵا، دەست بە دانوستانێكی
بەرپرسیارانە بكەن و دانوستانەكان بەردەوامبن تا وەكو دەگەنە چارەسەرێكی ریشەیی و
رێكکەوتنێكی كۆنكرێتی بۆ كۆی كێشەكان و پەلەش بكرێت لە دامەزراندنی ئەنجومەنی
فیدراڵی کە یەكێكە لە گرنگترین دامەزراوەی یاسایی لەپێناوی پاراستنی سەروەریی
یاسادا ئەم ئەنجومەنە پاراستنی كۆڵەكەی دیموكراتی لە وڵات و رێگریكردن لە
قۆرغكردنی دەسەڵات و چەند ئەرك و دەسەڵاتێكی دیكەی هەیە بەتایبەتی چارەسەركردنی
هەر پرسێك كە پەیوەستە بە كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێم،
بەڵام بەهۆی نەبوونی ئەم ئەنجومەنە بەشێك لە كێشەكان بە هەڵپەسێردراوی لەنێوان
هەردوولا ماونەتەوە، بەدەر لەوە، گرتنەبەری هەر بژاردەیەکی دیکە وەکو بەدیل بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکان لەم قۆناغە هەستیارەدا، کاردانەوەی بەدوادادێت و تەنانەت
گرێکان ئاڵوزتردەبن و زیانێکی زیاتریش بە هەموو لایەنێک دەگەیەنێت".
دەقی زنجیرەی دووەمی
سەروتارەكە لە بەشی
بیروڕای PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

