کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عیراق دەستیپێکرد
عیراق 10:14 AM - 2025-07-14
PUKMEDIA
بەپەلە
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 14ی7ی2025 دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دوو سكاڵا كه‌له دژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری دارایی عیراق له‌باره‌ی راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆمار كراوه لەکۆبوونەوەدایە.
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دوو سكاڵاوە کۆبووەتەوە، کە سكاڵای یه‌كه‌م له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و تێیدا داواكراوه "خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دووربخرێته‌وه ململانێ و ناكۆكییه‌كی سیاسییەکان و خەرجی فعلی".
هه‌روه‌ها له سكاڵای دووه‌مدا كه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه، داواكراوه بڕیارێكی سالاری ده‌ربكرێت بۆ خه‌رجكردنی مووچه و مانگانە لە کاتی خۆیدا بنێردرێت".
هەر لە سکاڵاکەدا داواکراوە:" وەزارەتی دارایی پابەندبکرێت بە ناردنی مووچە لە کاتی خۆیدا، بەبێ لە بەرچاوگرتنی ناکۆکییەکانی حکومەتی عیراق و هەرێم لەسەر یاسایی بودجەی گشتی".
بڕیاربوو رۆژی 19ی6ی2025، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، له‌باره‌ی راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و هه‌مان رۆژ، شه‌ش دادوه‌ری سه‌ره‌كی دادگای فیدراڵی و سێ دادوه‌ری یه‌ده‌گ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA كه له یه‌كێك لهدادوهرهكانی دادگاكه وه‌ریگرتبوو، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكی دادگاكه بۆ بڕیاردان و كۆبوونه‌وه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دادوه‌ره‌كان و بڕیاری تاك لایه‌نه ده‌دات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 70 رۆژە مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و هێشتا مووچه‌ی مانگی ئایاریان پێنه‌دراوه، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانیان وه‌رگرتووه‌و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزیش ده‌ستیپێكردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

