واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق دیاریكرا
عیراق 11:44 AM - 2025-07-10
PUKMEDIA
هەڵبژاردن و لۆگۆی كۆمسیۆن
زیاتر له 700 هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری عیراقه‌وه داواكارییان پێشكه‌شكردووه، كه وه‌ك
كارمه‌ندی سه‌رسندوقی ده‌نگدان كاربكه‌ن و وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش،
ده‌ڵێت: "ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا
په‌یڕه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ساڵی 2025 په‌سه‌ند
بكات" و ئه‌ندامێكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه 10ی
ئه‌یلول بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌مڕۆ 10ی7ی2025
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ده‌سته‌ی
كۆمسیاران بڕیاریدا په‌یڕه‌وی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی 2025 په‌سه‌ند
بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:
"پهیڕهوهكان بریتین له رێساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، رێسای بریكار و تاكه‌كانی هاوپه‌یمانی حزبی و سیاسی، رێسای چاودێرانی
هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان، رێسای چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و رێسای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا زیاتر لە 700 هه‌زار كه‌س
داواكارییان وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوق پێشكه‌شكردووه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه
حه‌سه‌ن هادی زاهیر ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگه‌یاند: "هه‌ڵمه‌تی ره‌سمی بانگه‌شه‌ی
كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له 10ی ئه‌یلول ده‌ستپێده‌كات و تا 8ی 11ی2025
به‌رده‌وام ده‌بێت، کە 24 سه‌عات پێش ده‌نگدانی تایبه‌ته".
"كۆمسیۆن
به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شاره‌وانی به‌غدا هه‌ندێك رێنمایی سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵواسینی
پۆسته‌ر و وێنه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی شوێنه دیاریكراوه‌كان ده‌رده‌كات،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوكاری له‌نێوان شاره‌وانییه‌كان و پارێزگاكان
له ده‌ركردنی رێنمایی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت"، حه‌سه‌ن هادی
وایوت.
كۆمسیۆن لیست و
كاندیده‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، لە سه‌رپێچیكردن و بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه
په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق كه بڕیاره له‌مانگی 11ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌ڵێت: "ئه‌و سزایانه‌ی كۆمسیۆن بۆ سه‌رپێچیكاران لههۆشدارییهوه
ده‌ستپێده‌كات، تا سزای دارایی كه له ملیۆنه‌وه بۆ 25 ملیۆن دیناره، ته‌نانه‌ت
ره‌نگه ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی كاندیدیش بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی جۆری سهرپێچیهكهیه
و تائێستا هیچ كاندیدێك له‌پۆسته‌كه‌ی دوور نه‌خراوه‌ته‌وه ".
ژماره‌ی كاندیده‌كانی
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گه‌یشتووه‌ته 9 هه‌زار و 726 كه‌س، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی
مافی ده‌نگدانیان هه‌یه 21 ملیۆن ده‌نگده‌رى تێپه‌ڕاندووه، به‌پێی چڕی دانیشتوان،
به‌غدا و به‌سره و نه‌ینه‌وا زۆرترین رێژه‌ی كاندیدبوونیان تۆماركردووه، له‌كاتێكدا
پارێزگاكانی موسه‌نا و كه‌ربه‌لا كه‌مترین رێژه‌ی كاندیدیان تۆماركردووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوزەیرانی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دەرگای داواکاری پێشکەشکردنی وەک کارمەندی سەرسندووقی بۆ رۆژی دەنگدان کردەوە، کە بڕیارە رۆژی 11ی11ی2025 بەڕێوەبچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

