پەرلەمانتارێک: بەمنزیکانە دادگای فیدراڵی بڕیار لەمووچەی هەرێم دەدات
عیراق 11:14 AM - 2025-06-18
راگەیاندنی دادگای فیدراڵی
ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
بەمنزیکانە کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی بۆ پرسی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجامدەدرێت و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-یش
لەفراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت:" بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانیی، دادگاکە
نەتوانراوە تا ئێستا کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت".
بەدرییە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی
یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بەپێی ئەو زانیارییانەی لەدادگای
فیدراڵییەوە وەرمگرتوون، کۆبوونەوەی دادگاکە لەبارەی دەرکردنی بڕیاری وەلائی بۆ
چارەسەری کێشی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەمنزیکانە ئەنجام دەدرێت".
"بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەناوچەکە هەیە بەتایبەت
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئاسمانی عیراق داخراوە و چەند دادوەرێک کە
بۆ فەریزەی حەج سەردانی سعودییەیان کردبوو، لەئێستادا رێگەیان لێگیراوە و
نەگەڕاونەتەوە عیراق، ئەمەش وایکردووە کۆبوونەوەی دادگاکە دوابکەوێت، بەڵام
بەمنزیکانە کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت"، بەدرییە حسێن وایوت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند:" کۆبوونەوەی
دادگای فیدراڵی کە لە نۆ ئەندام پێکدێن، پێویستی با ئامادەبوونی نیوە+1 هەیە، هاوکات
بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی دادگاکەوە نەتوانراوە کۆبوونەوەکە
ئەنجام بدرێت".
عیراقییه‌كان یه‌كسانن و ده‌بێت مووچه‌كانیان هاوتای یه‌ك بن
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه
عه‌لی ته‌میمی شاره‌زای یاسایی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKMEDIA رایگه‌یاند: "مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پرسێكی
مرۆییه كه له‌گه‌ڵ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ هه‌روه‌ها مادده‌كانی 14 و 15ی
ده‌ستووری عیراقدا یه‌كده‌گرێته‌وه، كه تێیدا هاتووه سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان یه‌كسانن
و ده‌بێت مووچه‌كانیان هاوتای یه‌ك بن".
"مووچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به بابه‌تی سیاسی و بابه‌تی تره‌وه نییه؛ بابه‌تێكی
مرۆییه، پێشنیار ده‌كه‌ین مووچه به‌شێوه‌ی قه‌رز بدرێت بههرێمی كوردستان تا
دواجار كێشه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه، فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن
له گه‌لی عیراق و ده‌بێت دادگای فیدراڵی له‌ڕوانگه‌ی مرۆییه‌وه ئه‌م بابه‌ته
له‌به‌رچاو بگرێت و بڕیاری پێدانی مووچه ده‌ربكات تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پرسه به
شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت" عه‌لی ته‌میمی واده‌ڵێت.
دانیشتنه‌كانی
دادگای فیدراڵی به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه پێكدێن
له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و حه‌وت ئه‌ندام، كه‌له په‌یڕه‌وی ناوخۆی دادگاکەدا هاتووه،
له‌گه‌ڵ چوار ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێك بگرێته‌وه كه
به‌شداری دانیشتنه‌كان ناكات.
هاوكات بۆ دەرکردنی
بڕیاری وەلائی سه‌رۆكی دادگاکە ناتوانێت بەبێ بەشداری ئەندامەکانی بڕیار بدات،
به‌ڵكو پێویستە به زۆرینه‌ی ره‌ها بڕیار بدرێت، واته نیوه+1 هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا
به‌شێك له ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی به‌هۆی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له وڵاتی
سعودیه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عیراق، به‌ڵام ده‌كرێت چوار ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كه
شوێنیان بگرنه‌وه‌و دادگاكه كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عیراق، رۆژی 28ی5ی 2025، حکومەتی
هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە
بەردەوام بێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە هەرێم بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە
یاسای بودجە تێپەڕاندووە، لە بەرامبەریشدا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی
1ی6ی2025، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمارکرد و داوایان کرد خەرجکردنی مووچە لە
کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوام بێت و دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی دەربکات و
وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بکات بە جێبەجێکردنی بڕیارەی دادگا و ناردنی مووچە.
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

