حکومەتی هەرێم: بەردەوامین لەگەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانمان
کوردستان 11:16 PM - 2025-06-16
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی بەمەبەستی گەشت سەردانی وڵاتانیان کردووە و بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە گیریانخواردووە، هەموو هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەیان.
لەڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە:"هاونیشتیمانی ئازیز، دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی هاونیشتیمانیان و گەڕاندنەوەیان بەسەلامەتی کە گەشتەکانیان بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکان راگیراوە، بۆ هەموو ئەو هاونیشتیمانیانەی کە پەیوەندیتان بە هێڵە گەرمەکانەوە کردووە یاخود فۆڕمی ئۆنلاینی تایبەتتان پڕکردووەتەوە و ئەوانەش لەهەرشوێنێکی تری جیهان گیرتانخواردووە، تکایە بفەرموون بەئەنجامدانی ئەو خاڵانەی خوارەوە بۆ وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی تورکیا و گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان:
1. سەردانی نزیکترین نووسینگەی نێردە دیپلۆماسییەکانی تورکیا (کۆنسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی تورکیا) بکەن لەو وڵاتانەی کە تێیدا گیرتان خواردووە، راستەوخۆ بەڕێزتان ڤیزای ترانزێتی (3) رۆژتان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی تورکیا، دواتر بە رێگەی ووشکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
2. پێویستە ئەو تکتەی کە پێی دەگەڕێتەوە وڵاتی تورکیا لەڕێگەی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییە تورکییەکان ببڕدرێت و جیاوازی ناکات بۆ هەر فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا بێت.
3. هاونیشتیمانی ئازیز تکایە لەو خاڵانەی خوارەوە دڵنیا ببەوە:
• دڵنیا ببەوە لەوەی کە تکتەکەت بڕیبێت بەر لە چوونت بۆ کۆنسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزە، چونکە مەرجە تکتەکەت لە هێڵێکی تورکی بێت تاوەکو سوود لەو کارئاسانییە وەربگری.
• دڵنیاببەوە لەوەی کە (72) سەعاتەکەت دوای وادەی دەرچوونت بێت لەو وڵاتە، چونکە ڤیزەکە تەنها بۆ (72) سەعاتە.
• پێویستە ئەو کەسانەی کە داواکاری وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتی تورکیا دەکەن، ناویان لە لیستی قەدەغەکراوانی ئەو وڵاتە نەبێت و هیچ پێشینەیێکی نایاساییان لەو وڵاتە لەسەر نەبێت.
• ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەت، پاسپۆرتی دۆمۆنیکا یاخود هەر پاسپۆرتێکی ترە، پێویستە پاسپۆرتە عیراقییەکەت لەگەڵ خۆت ببەی بۆ نووسینگەی نێردە دیپلۆماسییەکان، تاوەکو سوودمەند بیت لەو کارئاسانییە.
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا حکومەتی هەرێم ئاماژەی بوەشکردووە، "ئەم کارئاسانییە کاتییە و تاوەکو کردنەوەی ئاسمانی عیراق بەردەوام دەبێت، تکایە لە بوونی هەر کێشەیەک هەمان هێڵە گەرمەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەکاربهێنە و لە کاتی گەیشتنتان بۆ خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی تیمەکانی پێشوازییەوە لە پێشوازیتاندایە و ئاسانکاری تەواویان کردووە و لە چاوەڕوانیتاندان، ئەو هاووڵاتیانەش کە لەو ناوچانەن و بەوەرگرتنی ڤیزای وڵاتی تورکیا کێشەکانیان چارەسەر نابێت، دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە و تاوەکو هەر هاونیشتیمانیەک مابێت، ناوەستین و بەردەوام دەبین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

