ژماره‌ی بریندار و كوژراوه‌كانی ئێران و ئیسرائیل زیاد ده‌كات
جیهان 10:21 AM - 2025-06-16
رۆیتەرز
تەلئەبیب
ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی ئێران به‌هۆی رۆكێتباران و هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران به‌رزبووه‌ته‌وه و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ئاشكرایكرد،" ته‌نیا له سێ هێرشی ئیسرائیل-دا زیاتر له 70 ژن و منداڵ كوژراون"، به‌گوێره‌ی زانیارییه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ر له‌هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌و 224 كوژراو و یەک هەزار و257 كه‌سیش برینداربوون.
هاوكات سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌كانی ئیسرائیلیش ئاشكرایده‌كه‌ن، تائێستا 17 كه‌س كوژراون و 90 كه‌سیش بریندارن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 616ی6ی2025 ئیسماعیل به‌قائیی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لەتۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه شوێنی نیشته‌جێبوون و مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج به وته‌ی ئه‌و :" ته‌نیا له سێ هێرشی سوپای ئیسرائیل‌دا زیاتر له 70 ژن و منداڵ كوژراون و هێشتا 10 منداڵ له‌كۆی ئه‌و 20 منداڵه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی چه‌مرانی تاران گیریان خواردبوو، ده‌رنه‌هێندراون".
میدیای ره‌سمیی ئێران به پشت به‌ستن به داتای ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی به‌ر له‌هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌و ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته 224 كه‌س و یەک هەزار و 257 بریندار.
به‌ره‌به‌یانیی هه‌ینی 13ی حوزه‌یرانی 2025 ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند بنكه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌ربازی له‌ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و زانای ئه‌تۆمی كوژران.
لایخۆیه‌وه فریاگوزاری نیشتیمانی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی بۆردومانی موشه‌كی ئێران پێنج كه‌س له‌ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته كوژراون، هه‌روه‌ها 90 كه‌سیش برینداربون و چوار كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه، برینی 60 كه‌س له برینداره‌كان سوكه، شه‌شیان برینه‌كه‌یان مام ناوه‌نده و برینی یه‌كێكیشیان سه‌خته كه منداڵیكه و تیمه‌كانیان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پشكین، هه‌روه‌ها به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێرانه‌وه تا ئێستا 17 كه‌س كوژراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

