قائیمقامی سلێمانی سەرکەوتنى پلانى رۆژانى جەژنى راگەیاند
کوردستان 04:42 PM - 2025-06-09
ئاژانسەکان
سلێمانى
قائیمقامی سلێمانی
رایدەگەیەنێت، پلانی رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز بەسەرکەوتویی جێبەجێ کراوە و
سوپاسی تەواوی لیژنە هاوبەشەکان، ئاسایش، هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان
دەکات و ئاشکراشی دەکات، سەرجەم دەستگیرکراوەکانی جەژن کە کڕین و فرۆشتنیان بە
ئاژەڵەوە لە شوێنى نەشیاو کردووە ئازاد دەکرێن.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: "ژمارەیەک
لە ئەو سەرپێچیکارانەی کە کڕین و فرۆشتنیان بەئاژەڵەوە لەشوێنی نەشیاو و نەگونجاوەدا
کردوە، دەستگیرکراون، کە مەبەست لەدەستگیرکردنەکەیان نەفرۆشتنی ئاژەڵی ناساغ بووە،
بەئەو کەسانەی قوربانی دەکەن، هەروەها سەرجەمیان ئازاد دەکرێن".
هەر لە
راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "لە چوار رۆژەی جەژنی قورباندا لیژنەکانی
قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام بون لە ئەرکەکانیان و سەردانی تەواوی ئەوشوێنانەیان
کردوە کە میوانان و گەشتیارانی شاری سلێمانی بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش رویان لێکردوە،
ئەمە جگە لە ئەوەی بەهاوبەشی تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس هێزە ئەمنییەکانی دیکە تارادەیەکی
زۆر رێگرییان لەسەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵان و شەقامەکان کردوە".
قائیمقامی سلێمانی ئەوەشى خستەڕوو: "ئامانج لە دانانی پلان بۆ رۆژانی جەژن
و جێبەجێکردنی لەلایەن ئاسایش و هێزەئەمنییەکانی دیکە و تەندروستی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان
پاراستنی ئەمنییەت و تەندروستی هاووڵاتیانە، بەسوپاسەوە بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ
توانیویانە بەسەرکەوتویی پلانەکە جێبەجێ بکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

