سه‌رۆككۆمار: زۆر گرنگه په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گاز بدات
کوردستان 01:59 PM - 2025-05-10
PUKMEDIA
چاوپێکەوتنى سەرۆککۆمار
سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی
ئه‌لعه‌ربیه و ئه‌لحه‌ده‌س هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی نوێترین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی
عیراق و ناوچه‌كه و جیهان خسته‌ڕوو، كه بڕیاره ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه
ئه‌مشه‌و سه‌عات 9 و نیو بڵاوبكرێته‌وه.
د.عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا
ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامین به باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م
وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
سروشتی و به‌هێزه هاوكات په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانیش باش و به‌هێزه
و هه‌وڵی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات ده‌ده‌ین".
سه‌باره‌ت به‌سوریا، سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند: "ئاسایشی
سوریا له‌گه‌ڵ ئاسایشی عیراقدایه، هه‌روه‌ها ئاسایشی عیراقیش له‌گه‌ڵ ئاسایشی سوریادایه،
بۆیه گرنگه ئاسایشی و ئۆقره‌یی له‌سوریا به‌رقه‌راربێت تاوه‌كو ئاسایش و ئارامی
عیراقیش پارێزراو بێت".
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دۆسییه‌ی فه‌له‌ستینیشه‌وه هه‌یه
سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت: "فه‌له‌ستینییه‌كان خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن
و ئێمه‌ش پشتیوانی له‌بڕیاری ئه‌وان ده‌كه‌ین، ئێمه دژی داگیركاری و ده‌ستدرێژیكردنه
سه‌ر هاووڵاتییانی فه‌له‌ستینین".
سه‌باره‌ت به‌پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
دكتۆر عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "كه‌س
بۆی نییه یاری به واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بكات و گۆڕانكاری له رۆژی دیاریكراوی
هه‌ڵبژاردن بكات، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی
داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ن، وه‌ك مافێكی ده‌ستووری و یاسایی و دیموكراسی".
له‌باره‌ی پرسی نه‌وتیشه‌وه سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت: "زۆر
گرنگه یاسای گاز و نه‌وت له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت،
تاوه‌كو كۆتایی به‌كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه بهێندرێت".
سه‌باره‌ت به‌بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و توركی له‌عیراق، سه‌رۆك
كۆمار رایگه‌یاند:"له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌ر وڵاتێكداین كه وه‌ك
په‌نابه‌ر روویان له‌عیراق كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زه‌وی عیراقدانین
بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دیكه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێمان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

