مامۆستا زاهیر عەلی: لای سەرۆك مام جەلال هونەرمەندان سەروەتی نیشتمانی بوون
ی ن ک 01:14 PM - 2025-04-17
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای هونەرمەند زاهیر عەلی
وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەسلێمانی سەردانی هونەرمەندو ئەكتەری دیاری بواری نواندن و شانۆ زاهیر عەلی محەمەدی كرد.
لەو سەردانەدا وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت لە تەندروستی مامۆستا زاهیر عەلی-ی پرسییەوە كە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی هەمیشەیی بۆخواست .
وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت، پێزانینی بۆ رابردووی پڕ لەكارو بەرهەمە بەپێزەكانی زاهیر عەلی وەك هونەرمەندو ئەكتەرێكی دیارو سەركەوتووی بواری شانۆ و دراماكان دەربڕی كە توانیوویەتی بەكارە ناوازەكانی جێی خۆی بكاتەوەو خزمەتێكی زۆری هونەری كوردی بكات و ئومێدشی خواست ئازایانە ئەم قۆناغەش بەسەركەوتوویی تێپەڕێنێ و بەتەندروست باشییەوە بگڕێتەوە ناو كایەی هونەری .
لەبەرامبەردا مامۆستا زاهیر عەلی وێڕای خۆشحاڵی بەم سەردانە، روونی كردەوە بەسەركردنەوەی چین و توێژەكان یەكێكە لەئاكارەكانی سەرۆك مام جەلال كە بەبایەخەوە لە هونەرمەندانی دەڕوانی وەك سەروەتێكی نیشتمانی سەیری دەكردین ئەم هەنگاوانەی مەكتەبی سكرتارییەت مایەی پێزانینمانەو درێژەدانە بەڕێبازەی سەرۆك مام جەلال.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24 -
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24




.webp)


دابەزێنە

