سەرۆک مام جەلال لە بەرزی قەندیلەوە بۆ سەرۆککۆماری
کوردستان 11:55 AM - 2025-04-06
PUKMEDIA
سەرۆك مام جەلال، سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە، لەوتارێكدا كەلەبەشی بیروڕای وێبسایتی PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: "20 ساڵ بەر لەئەمڕۆ رۆژێكی مێژوویی گەورە بوو كە پێشمەرگەیەكی دێرین و تێكۆشەرێكی رێگای كوردایەتی، سیاسەتمەدارێكی سەركەوتوو، مافپەروەرێكی بەرزو بوێر، بوو بە سەرۆككۆماری عیراقی فیدراڵ، سەرۆك مام جەلال ئەو تێكۆشەرەی كەهەمیشە ببووە هەوێنی چارەسەركردنی هەموو ناكۆكییەكانی كوردستان و ناو عیراق بەگشتی".
دەشڵێت: "سەرۆك مام جەلال هەوێنی یەكخستنی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی بوو كاریگەر بوو لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان شیعەو سونەو ئاسایكردنەوەی پەیوەندەییەكانی نێوان عیراق و وڵاتانی دراوسێ كە لەسەردەمی رژێمدا، سەدام حوسێن بە سیاسەتە شەڕانگێزییەكەی تێكی دابوو، لەسایەی سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی و تیمەكەی لەعیراقێكی شەڕانگێزەوە بۆ سەپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە".
سەعدی ئەحمەد پیرە راشیدەگەیەنێت: "سەرۆك مام جەلال زیاتر لەو دەسەڵاتەی كە دەستور پێی دابوو جەختی لە حكومەت دەكردەوە بۆ پیشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەبێ جیاوازی و چارەسەركردنی كێشەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراق، بۆیە لەلایەن هەموو عیراقییەكانەوە تەنانەت ئەوانەشی كە لەگەڵی ساز نەبوون هەمیشە پێیان دەگوت جەنابت بۆ ئێمە وەكو زەعیم و باوك و سەرۆككۆماریت، تۆمان قبوڵە، بە نەخۆشكەوتنیشی كەلێنێكی گەورە جێماو تا ئێستاش پڕنەكراوەتەوە، ئەگەر سەرۆك مام جەلال لە ژیاندا بمابایە كاریگەری لەسەر ئەو كارەساتانە دەبوو كە بەسەر عیراق و ناوچەكەدا هاتوون".
لەكۆتایی وتارەكەشیدا دەڵێت: "ئەو پیاوەی لەبەرزاییەكانی قەندیل وەك سیاسەتمەدارو فەرماندەی پێشمەرگە، بە پشتیوانی تێكۆشەرەكانی گەلەكەمان هەنگاو بە هەنگاو هات و گەیشتە لوتكەی دەسەڵات لە كۆماری عیراقی فیدڕاڵ مام جەلال بوو".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24 -
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24




.webp)


دابەزێنە

