کەشناسی: باران دەبارێت
کوردستان 11:26 AM - 2025-04-02
PUKMEDIA
کەش و هەوا
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایدەگهێنێت:" ئهمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت، سبهینێش ئەگەری نمەباران هەیە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکاندا".
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه:" ئهمڕۆ چوارشهممه ئاسمان بهگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم و زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت تەنها لەبەشی باکورو باکوری رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆلەکە تا درەنگانی شەو دەمێنێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه:" خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دهبێت و له نێوان 15 بۆ 25 كیلۆمهتر دهبێت، ههندێك کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 35 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا، ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا بۆ باشوری خۆرهەڵات دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە ( 2- 3 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".
كهشناسی دهشڵێت:" سبەی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمەباران هەیە لەناوچە شاخاوییە سنوریەکاندا، خێراىی با لەسەرخۆ-ی مام ناوەند (10 – 20 ) كیلۆمهتر دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

