شێخ جەعفەر: هاوکارییەکانی ئیتاڵیا لەشەڕی دژی داعش بەرزدەنرخێنین
کوردستان 06:58 PM - 2025-03-24
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم و کۆلۆنێڵ لوکا ڤێلزیک، فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانی
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٣/٢٤ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆلۆنێڵ لوکا ڤێلزیک، فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانی ئیتاڵیا کرد.
لە كۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک، جەختی لە پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها ڕۆڵی هێزی ئیتاڵیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و هاریکاریی و یارمەتییە سەربازییەکانی، بەتایبەت مەشق و ڕاهێنانەکانیان بە پێشمەرگە بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە بەڕێز کۆلۆنێڵ لوکا ڤێلزیک، بەردەوامبوونی پشتگیریی و هاریكارییە سەربازییەکانی هێزی ئیتاڵیای بۆ پێشمەرگە دووپات كردەوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزی هاوپەیمانانی لەو ناوچانەی کە داعش خۆی تێدا حەشار داوە، بە گرنگ زانی.
دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراکردنی پڕۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

