دابهشكردنی مووچه كۆتایی هات و چاوهڕێی مووچهی ئازار دهكرێت
کوردستان 09:54 AM - 2025-03-19
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم
کۆتایی هات و وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئازاری ئاڕاستەی بەغدا کرد، ئەمە جگە
لەوەی ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم دوێنێ
١٨-٣-٢٠٢٥ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات هاتووە و بە چوار رۆژ مووچەی
سەرجەم وەزارەتەکان دابەشکرا.
دارایی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکی دیکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو
کە لەڕێی تیمی وەزارەتیانەوە لیستی مووچەی مانگی ئازاریان رەوانەی بەغدا کردووە و
ئەمەش لەکاتێکدایە لەکۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا، وەزیرەکان
راسپێردران بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادەبکەن بۆ ئەوەی پێش جەژنی
رەمەزان مووچەخۆران مووچەیەی ئەم مانگەش وەربگرن.
هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩-٣-٢٠٢٥ مووچەی مانگی شوباتی
مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و مووچەی مانگی
شوباتی ساڵی ٢٠٢٥و کرێی وانەبێژیی مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٤ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی
پەروەردە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

